لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا  ٥ حاڵەتی کوشتن لە تونس تۆمارکراوە

کوشتنی ژنان لە تونس هێشتا لە هەڵکشاندایە، هەرچەندە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هەیە بەڵام کاری پێناکرێت.

تونس-

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە کۆمەڵەی چوارڕێیان بۆ ماف و ئازادیەکان ٥ حاڵەتی کوشتنی ژنانی لە شارە جیاوازەکانی تونس بە شێوەی جۆراوجۆر تۆمارکردووە، شەش ساڵ بەسەر جێبەجێکردنی یاسای توندوتیژی دژی ژنان تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی بێباکی دەسەڵاتداران بەرامبەر وەزارەتەکانیان و دەزگاکانی پەیوەندیدار، توندوتیژییەکان مەترسیان لەسەر ژیان و سەلامەتی ژنان دروست دەکەن.

 

کۆمەڵگای مەدەنی و شانشینی فێمینیست لە ساڵانی ڕابردوودا هۆشدارییان داوە لە مەترسی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان، هەر بۆیە ناڕەزایی و توڕەیی خۆیان لە بێکردەوەیی و بێخەمی دەسەڵات و دەزگاکانی بۆ ژیانی ژنان دەربڕی.

 

لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: حکومەت لێپرسینەوە لە لەدەستدانی ئەو ژنانە بکات، بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرێت، هەوڵی پاراستنی ژنان لە سەرانسەری وڵات بدات، هەروەها لایەنی پەیوەندیدار و دەزگا فەرمییەکان ئاماری کوشتن و توندوتیژی کۆبکەنەوە و ڕایبگەیەنن بۆ ئەوەی خەڵکی ئاستی هۆشیاری بەرزبێتەوە و حاڵەتەکان کەمببێتەوە.

 

بڵاوکردنەوەی ئەو ئاگادارکردنەوەیە بەهۆی هەموو ئەو پێشێلکارییەوە بوو کە بەرامبەر بە مافی مرۆڤ بەتایبەت ژنان دەکرێت، چونکە چیتر تاکەکان لەو وڵاتە ئازادیان نەماوە و ژێر دەستەن، لە کۆتایدا بە گرنگیان زانی کۆمەڵگە هۆشیارببنەوە، فشار بخەنە سەر دەسەڵات بۆ ئەوەی چیتر حاڵەتەکانی کوشتن و توندوتیژی بەرزنەبێتەوە.