کۆیە لە نێوان دێرینیی تەلارسازی و مەترسیی سڕینەوەی مێژوودا

شاری کۆیە لە دیمەنی تەلارسازیی و خانووە کۆن و کەلەپوورییەکانییەوە مەترسی سڕینەوەی لەسەرەو یەکێک لەو خوێندنگانەی کە نەجیبەخانى جەلیزادە وەک یەکەم ژن لەکوردستان چۆتە بەرخوێندن مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

شلێر کۆیی

کۆیە- کاتێک باس لە شارستانیەت و مێژووی خوێندەواری و پێشکەوتن لە کوردستاندا دەکرێت، شاری کۆیە لە پێشەنگدایە , کۆیە تەنها جۆگرافیایەک نییە لە خاک، بەڵکو مۆزەخانەیەکی کراوەی مێژوو، فەرهەنگ و داهێنانی تەلارسازیی کوردییە. خانوو و شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی ئەم شارە، ناسنامەی زیندووی سەردەمێکی زێڕینی ئەندازیارین کە تێیدا خشت و بەرد بوونەتە شایەدی پێشکەوتنی فکری و کۆمەڵایەتی، بەڵام دیمەنی ئەمڕۆی ئەو خانووانە کە بەشێکی زۆریان ڕووخاون و ئەوانی دیکەش لە لێواری لەناوچووندان، زەنگێکی مەترسیدارە.

 

ئەندازیار هاژان نافع بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو باس یلەو شاکارە ئەندازیارییانە کردکە لە سەدەی ڕابردوودا لە کۆیە بونیاد نراون، و هاوکات هاواری نیگەرانی خۆی دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەم سیمبولە مێژووییانە لە مەترسی سڕینەوە و لەناوچوون.

 

هاژان نافع، ئەندازیارى شارستانى سەبارەت بەو خانووانەى کە بۆتنە شوێنەوارێک بۆ تەلارسازى سەردەمى کۆن لە کۆیەو ئێستا زۆربەى ڕووخاوە یان نەماوە ئەوەى ماویشە مەترسی لەناوچوونیان هەیە وتی: من کارم لە زۆربەى ئەوخانووانە کردووە کە خانووى کەلەپوورى کۆنن، سیمبولێکن بۆ شارستانى وتەلارسازى لە سنوورى کۆیە، کاتێک خوێندکار بووین لە زانکۆى کۆیە هەمیشە جەختمان لەسەر دڵسۆزى کارەکانمان دەکردەوە، پێمان دەوترا کە دلسۆزبین بۆ کارەکانمان لە بوارى تەلارسازى و من لە بەشێک لەوخانووانە کارم کرد کە نزیکەى ١٠٠ خانوو بوو، بۆم دەرکەوت کە کارەکان زۆر بەووردى وج وانى وئەندازەیی کراون کە هەرچەندە ئەوخانووانە کۆنن هى سەدەیک یان زیاتر لەمەوبەرن، گەر بەراودر بکەین لەو سەردەمەى دەبینین خانووەکان وانیە، وەک خانووە کۆنەکان بیرۆکەى تێدابەکارنەهاتووە، بۆیە کەدەبینین ئەوخانووە کۆنانە وا لەناودەچن، وادەزانین سامانێکى بەنرخمان لەدەست داوە. 

 

"کۆیە دەوڵەمەندە بە خانووی کەلەپووری"

هاژان نافع ئاماژەی بەوەشکرد، کۆیە زۆر دۆڵەمەندە لە خانووى کەلەپوورى، بۆیە ئەگەر ئەوانە بروخێن ونەمێنن زیانێکى یەکجار زۆر دەگەیەنێت بە شارستانى مێژووى ئەو شارە لێرە لەدوولاوە زیانی هەیە، یەکێک ئەندازیاران لەسەر ئەوخانووانە لێکۆڵینەوە دەکەن، گەرخانووەکان لەناوچوون  ئەوە نامێنێت، لەلایەکى دیکەوە لە وڵاتان شوێنوارەکان پارێزراون و کراون بە هۆتێل و مۆزەخانە و شوێنى بەنرخ، لەلاى ئێمە لەدەست دەچن، بەڵام لە شارى کۆیە و لە کوردستان بەگشتى گرنگی بە شوێنەوارنادرێت لەکاتێکدا زۆر گرنگە پاراستنیان.

 

هاژان نافع ئاماژەى بەوەشکرد کە پێویستە هەموو شوێنەکان نۆژەن بکرێنەوە، وەک خانووەکەى مەلاى گەورە کە یەکێکە لە زاناو نووسەرە بەناوبانگەکانى کورد، ئەوخانووانە زۆربەى بەخشت دروست کراون خانووى بەرد درەنگتر لەناودەچێت بەراوردبە ئەو خانووانەى بە بەرد درووستکراوە، نموونە ئەو خانووەى بنەماڵەى (مەلاى گەورە)ى جەلیزادە، دەتواندرێت بکرێت بە پەرتوکخانە یان مۆزەخانە، شوێنەکە زۆر کارى ئەندازیارى تێدا بەکارهاتووە، گرنگترینیان تاقەکانیەتى ودیوارەکانى کەپانییان نزیک یەک مەترە وخشت وبەرد بەکارهاتووە، یەکێکی دیکە لە باشیەکانى ئەوخانووانە حەوشەیان گەورە بووە ونافورەیان تیداهەبووە، هەموو ئەوانەش شێوەیەکى ئەندازیارى جوان پیشان دەدات لەکۆندا، ئەگەر خانووەکانى دیکەش بەم شێوە نۆژەن بکرێنەوە سودى زۆرى دەبێت بۆ کۆیە.

 

هاژان نافع نیگەرانە کە یەکێک لە شوێنەوارە مێژوەیە گرنگەکان کە خوێندنگەی حاجى قادر بووە لەکۆندا و نەجیبەخانى جەلیزادە وەک یەکەم ژن لەکوردستان چۆتە بەرخوێندن، ئێستا وا لەناو دەچێت و دەڕووخێت کە ئەوە سیمبولى پێشکەوتنە، دەبوو نۆژەن بکرێتەوە نەک وێران بێت، ئەگەر ئەو شوێنە نۆژەن بکرێتەوە بکرێت ب خوێندنگەوودووبارە کارى تێدابکرێتەوە چونکە ئەوە مێژووى ئێمەیە دەتوانرێت وەک خۆى لەسەر هەمان نەخشە دروست بکرێتەوە، کارێکى قورس نییە، لەکۆتاییدا دەڵێم لە هەرێمى کوردستان پێویستە گرنگى بەو شوێنەوارانە بدرێت و بیانپارێزن لە رووخان چونکە ئەوە بونیادى شارى کۆیەیە هیوادارم فەرمانگەى شوێنەوارى کۆیە ئەو خانووانە نۆژەن بکاتەوە.