کوشتنی ژنان لە تورکیا ناوەستێت

توندوتیژی دژ بە ژنان لە تورکیا هەڵکشاندایە و دوو ژن لە مێرسین و کۆجالی کوژران.

توندوتیژی دژ بە ژنان لە تورکیا هەڵکشاندایە و دوو ژن لە مێرسین و کۆجالی کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی مەرسینی ناوەڕاست مەتین ماسات بە دەمانچە فەریحا تەمیزی تەمەن ٤١ ساڵی کوشت، لەو کاتەی فەریحا هەوڵی خۆکوشتنی دا مەتین ماسات تەقەی لە سەری کرد.

 

خەڵکی ناوچەکە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا ڕووداوەکەیان بە تیمە پزیشکییەکان و پۆلیس ڕاگەیاند تەرمی فەریحا تەمیز گەیەنرایە زانکۆی مێرسین "MEU" نەخۆشخانەی فاکەڵتی پزیشکی، پاش پشکنینی شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

لە ناوچەی میدۆسی کۆجالی "ک.م" بە برینداری دۆزرایەوە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەپێی راپۆرتەکان تاوانبارەکە دەستگیر کراوەو لە لایەن پۆلیسەوە خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوەوە.