کوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە

لە گوندی تاسلوجەی سنووری شارۆچکەی سەیدسادقی سلێمانی، ژنێکی گەنج بە فیشەک بەدەستی براکەی کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامی هەیەو لە نوێترین رووداودا دوێنێ ٣ی شوبات؛  لە گوندی تاسلوجەی سنووری شارۆچکەی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی ژنیکی گەنج بەدەستی براکەی بە فیشەک کوژرا. 

 

ئەو ژنە گەنجە ناوی ئانا سەلام عەلییە و تەمەنی ١٧ ساڵ بووەو براکەشی ١٣ ساڵە. 

 

ئەوە لەکاتیکدایە، لە ٢ی شوبات لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژنێکی گەنجی تەمەن ٣٥ ساڵی دانیشتووی سلێمانی، بەشێوەی گوماناویی کەوتە ڕووباری سیروانەوە و گیانی لەدەستدا.

 

 لە ١ی شوبات، ژنێکی تەمەن ١٨ بۆ ٢٠ ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، بەڵام بەپێی وتەی پزیشکەکان پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو کە شوێنەواری فیشەک بە سەری ژنەکەوە بووە.

 

 تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ٨ ژن بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە یان کوژراون.