کورتە فیلمی ئالان خەڵاتی وەرگرت

فیلمێک کە چیرۆکی ئالانی بچوک دەگێڕێتەوە کە جەستەی بێگیانی لە کەنار دەریا لە بۆدڕوم دۆزرایەوەو وێنەکانی لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە، خەڵاتی وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

جەستەی بێگیانی ئالانی تەمەن سێ ساڵ کە بە یەکێک لە بە ئازارترین وێنەی هەڵاتنی پەنابەران دادەنرێت، لە کەنار دەریا لە بۆدرۆم بینرا ئەم هەڵاتنە تراژیدیاییە کرا بە فیلمێکی کورت.

 

ژیانی ئالان وەک کورتە فیلمێک لەلایەن مامۆستای تورک ئەردەل کارا دروستکراوەو لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵان لە فەڕەنسا لەجۆری خەڵاتی بینەران خەڵات کرا.

 

فیلمەکە لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵاندا بە ئۆنلاین سەیر کرا، کە سێ هەزار فیلم تێیدا پێشکەشکران،ئەوە وترا کە "نابێت منداڵ بکوژرێت، منداڵ وەک قوربانی جەنگ ئاوارە نەبێت، دەبێت شیرینیەکانیان بخۆن".

 

نووسەرەکە وتی: "من دەمویست ئەو پەیامە بگەیەنم کە دەبێت منداڵان لەگەڵ خێزانەکانیان لە وڵاتەکانیان بە ئاشتی بژین من دەقەکەم گونجاند لەگەڵ چیرۆکی ئالان".

 

لە ساڵی ٢٠١٥دا، ١٤ کەس کە ویستویانە دەرباز بن کە لە بۆدڕومەوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، کاتێک بەلەمی کۆچبەران نوقم بوو پێنج کەس خنکان کە ئالانی تەمەن سێ ساڵی تێدا بوو.