کوردانی ڕۆژئاوا لە کۆیە: داوای هەرێمی کوردی خۆمان دەکەین وە
ژنانی کۆیەو ڕۆژئاوا بە گردبوونەوە کارە تیرۆریستەکانی چەکدارانی سەر بە جۆلانی شەرمەزار دەکەن.
شیا کۆیی
کۆیە_ژنانی کۆیە و ژنانی ڕۆژئاوای دانیشتووی کۆیە، بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دوێنێ ٢٥ی کانوونی دووەم، لە پارکی خوشکە فریشتەی شاری کۆیە کۆبوونەوە، پاشان بەڕێپێوان بەرەو قشڵە ڕۆشتن، بەدەم وتنەوەی دروشم و پانکارت و وێنەی قوربانیانی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستانیان بەرزکردەوە، پاشان دوای وەستان بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ خوشک و براکان لە رۆژئاوای کوردستان، و شانۆگەریەکیان پێشکەش کرد گوزراشت بوو لەسەر ئەوتاوانانەی چەکدارانی سووریا بەرامبەر بە کوردوو شەڕەڤانانی دەکات.
شندار ئەدهەم ، یەکێک لە ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە وتی: ئێمە لێرە کۆبووینەوە تا پاڵپشتی ڕۆژئاوا بکەین بەتایبەت سوکایەتی کردن بە کچانمان و بڕینی کەزی شەڕەڤانان کە زۆر دڵمانی ئازاردا، و تاوانێکی نامرۆڤانەو نا ئەخلاقیە، چونکە قژ تەنها بۆ جوانی نیە بەڵکو ناسنامەی داستان و ئازایەتیە، بۆیە ئێمە نابێت بێدەنگ بین بەرامبەر دوژمنان و کارە قێزەونەکانیان، چونکە بێدەنگ بوون واتە ڕازی بوون لەسەر ئەوانەی بەرامبەرمان دەکرێت.
پەیمان ڕەشاد، خەڵکی حەسەکەیە لە ٢٠١٣ وە لەشاری کۆیە دەژی و وتی: لەبەر خراپی بارو دۆخی ڕۆژئاوا زۆر دڵگرانین چونکە خوێنی کورد بەناحەق دەڕژێت ، ئێمە دەمانەوێ بەهەمو دنیا بڵێن کە کورد ناکەوێت و هەمو یەک دەنگین و یەکین تن مافی کورد وەربگرین، چونکە من تا ئێستا نەم دیوە کورد مافی خۆی وەربگرێت، و لەهەموی حاپتر ئێستا لە کۆبانێ بێ کارەبا و بێ ئاوو نان منداڵەکان برسین، ئێمە دەڵێن کوا مافی ئەوان؟ ئەی ئەوان مرۆڤ نین؟ بۆیە ئێمە بەدوژمن دەڵێن کوردستان یەکەو نابێت بەچوار، بژی کۆردستان.
هەدیە عەلی، ژنێکی بەتەمەنی ڕۆژئاوایە ،بەدروشمی بژی ڕۆژئاوا وکوردستان ئیدانەی تاوانی کوشتن و بڕینی کەزی کچە شەڕەڤانان دەکات.
وارڤین عەلی، خەلکی قامیشلۆی رۆژئاوایەو بە زمانی ئینگلیزی قسەی کردو وتی: من لێرەم بۆ ئەوەی وێنەی ئەم منداڵانەی کۆبانێ نیشان بدەم کە بە هۆی سەرما و لە برسان گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش بە هۆی حکومەتی سووریا کە روویداوە کە بە توندی هێرش دەکەن سەر رۆژئاوا، شەرڤانە کوردەکانمان شەهید دەبن و لەشیان لەسەر شەقامەکەن دەسوتێنن شەرڤانە کوردەکان و تەنانەت خەلکی مەدەنیش دەکوژرین و گوێیان دەبرن چاوو دڵیشیان دەردێنن، دواتر ڤیسیۆیانەکەن و لە تۆرە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە، یەکێک لە کچە شەرڤانەکان کوژراوە و تەرمەکەی لە قاتی سێیەوە فرێ دراوە بۆ خوارەوە، ڤیدیۆی کراوە و بێڕێزی پێ ئەکەن، کچێکی تریش لە دوای کوشتنی کەزیەکەییان بڕیوە و بڵاویان کردووە بە شانازییەوە بێڕێزی بە کورد دەکەن.