کتێبخانەیەک لەسەر مافەکانی دەنگدانی ژنان هۆشیاری بڵاودەکاتەوە

کتێبخانەی گشتی مارشالتاون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرنامەیەکی لەسەر مافی دەنگدانی ژنان بەناونیشانی "دەنگدان هێمای یەکسانی ئێمەیە" لەلایەن مێژووناس کاسی ویلسۆن پێشکەش کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەم بەرنامەیە لەگەڵ ١٠٠هەمین ساڵیادی هەموارکردنەوەی یاسایەکدایە کە مافی دەنگدانی بە ژنان داوە،  ئەم یادە خۆی لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ بوو، کاسی ویلسۆن لە بنەڕەتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا دەیویست پێشکەشی بکات بەڵام بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو سال دواکەوت.

 

کاسی ویلسۆن کە بەکالۆریۆسی هونەرەکانی لە مێژوو لە زانکۆی ویلایەتی بێمیدجی و بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی یۆرک لە ئینگلتەرا وەرگرتووە بە پرسیارێکی سادەوە دەستی بە پێشکەشکردنەکە کرد، "بۆچی زۆر زەحمەتە بۆ ژنان مافی دەنگدان بەدەست بهێنن؟ وتیشی: "کلیلەکانی تێگەشتن زۆر درێژەی کێشاو لە ڕاستیدا لە زیاتر لە ٦٠٠ ساڵ لە مێژووی ئینگلیزیدا ژەنگاوی بووە".

 

ئەو بە کورتی باسی لە پێشینەی مافەکانی ژنان پێش ساڵی  ١٩٢٠بۆ ئامادەبووان کرد کە چۆن هەمووی لە کۆتاییدا بووە هۆی جوڵانەوەی مافی دەنگدانی ژنان، بەڵام مافەکانیان بە پێی باری هاوسەرگیری کردنیان زۆر جیاواز بوو، بە جۆرێک ژنێک کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە مافی کەمتری هەبوو لە ژنێک هاوسەرگیری نەکردبوو.

 

کاسی ئەوەی وت: "کاتێک ژن و پیاوێک هاوسەرگیری دەکەن، ژنەکە ناسنامەی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە درێژکراوەی هاوسەرەکەی هەربۆیە لە زۆر شتی ژیاندا پیاوەکە بڕیار دەدات، ئەوەش درێژەی کێشاوە تەنانەت بۆ دەنگدانیش، پیاوان لە دەنگدانیشدا بە مافی خۆیانی دەزانن دەنگی ژنان کۆنترۆڵ بکەن، هەربۆیە ژنێک کە هاوسەرگیری کردووە مافی دەنگدانی لە ژنێکی ئازاد کەمترە".

 

ئەوەشی خستەڕوو کە تێڕوانینی کۆمەڵگا لەسەر ژنان پێش ساڵانی ١٧٨٠ زۆر یان کەمتر وەک یەک بوون، کە ئەوان ملکەچ و پشتبەست و تەنانەت خراپ بوون، وتی: "ئەو بۆچوونانە لە کۆتاییدا دوای جەنگی شۆڕش دەگۆڕێت، کە دەریخست کە ژنان زۆرجار وەک پیاو نیشتمانپەروەرن ژنان لە دوای هەموو شتێکەوە بەرپرسیار بوون لە یارمەتیدانی پەرستاری پیاوە بریندارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ تەندروستی لە نێوان ئەرکەکانی دیکەی دەرەوەی شەڕدا،کاتێک جەنگ تەواو بوو، پیاوەکان بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و دەڵێن تۆ دەزانی، پێویستە کەمێک بیر لەوە بکەینەوە، لەوانەیە ئەو ژنانە زۆر خراپ نەبوون وەک ئەوەی ئێمە وا بیرمان دەکردەوە، ئەوان دەریانخست کە هەموو کەسێک وەک ئێمە نیشتمانپەروەرن و ئێستا کە ئێمە ئەم وڵاتە نوێیەمان هەیە پێویستە نەوەیەکی نوێ لە هاووڵاتییە بەخشندە بەرپرسەکان بەرزبکەینەوە، کێ ئەو کارە دەکات؟ دایکەکان".

 

خانەی بێشەرپەرشتان وکتێبخانە و چەندین دامەزراوەی تریان دامەزراند و ئەمەش یەکەم چالاکبوونی سیاسی بە ژنان دا لە ساڵانی ١٨٣٠دا ژنان دەستیان کرد بە بەشداریکردن لە جوڵانەوەی هەڵوەشاندنەوە بۆ کۆتایی هێنانی کۆیلایەتی، وتی: "شەڕکردن لە دژی کۆیلایەتی، بۆ زۆرێک لە ژنان، ئەرکێکی ئەخلاقی بوو ئەوان هەستیان کرد کە کۆیلایەتی لە ڕووی ئەخلاقییەوە هەڵەیە و بۆیە هەستیان کرد کە ئەرکێکیان هەیە بۆ ئەو کەسانە شەڕ بکەن کە ناتوانن بۆ خۆیان شەڕ بکەن، لە ڕێگەی ئەم کارەوە بوو کە ژنان بە قووڵی دەستیان کرد بە بیرکردنەوە لە مافی خۆیان".

 

 

لە ساڵی ١٨٤٨پەیماننامەی سینیکا فالس ژنانی کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە پێویستە لە حکومەتدا گۆڕانکاری بکەن بۆ باشترکردنی ژیانیان، دواتر شەڕی درێژ بۆ مافی دەنگدان دەستی پێکرد، کاسی وردەکاریی بۆ ژنانی ئۆپۆزسیۆن خستە ڕوو کە بریتی بوون لە مشتومڕە جۆراوجۆرەکان دژی ڕێگەدان بە دەنگدان، هەروەها پێشکەشکردنەکەی بە لێدوانێک لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆ چەند مافی دەنگدانی ژن گرنگ دەمێنێتەوە کۆتایی پێهینا.

 

لێدوانەکە بەم شێوەیە بوو: "بۆ دایکان و داپیرەکانمان، ئەمە شەڕێکی درێژخایەن بوو، زیاتر لە ١٥٠  ساڵ شەڕکردن بۆ بەدەستهێنانی مافی دەنگدان ئێمە قەرزداری ئەوان و خۆمانین کە ئێستا دەنگ بدەین".