کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستگیر کراو رادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە
کەسێک کە دوای کوشتنی هاوژینەکەی چووەتە دەرەوەی عێراق، دواتر گەڕاوەتەوە کەرکوک و ویستوویەتی لەوی خۆی حەشار بدات لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراو رادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکردووە، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە دوای کوشتنی هاوژینەکەی چووەتە دەرەوەی عێراق، دواتر گەڕاوەتەوە کەرکوک و ویستوویەتی لەوی حەشار بدات.
ئاماژە بەوەکراوە، تۆمەتبارەکە لە هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، دوای دەستگیرکردنی، رادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوێکە دەرکەوت بە گوێرەی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان داواکراوە و دانی بەوەدا نا، کە هاوژینەکەی کوشتووە و دواتر هەڵاتووە بۆ دەرەوەی عێراق.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە بە "چەند دۆسیەیەکی دیکە"ش لە هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە.