"کەس ناتوانێت مافی خوێندنەوەی کتێب لە ئێمە بستێنێت"

حکومەتی عێراق لە شەنگال خوێندنەوەی کتێبەکانی بە تاوان زانی و ڕێگری لە کتێبخانەی گەڕۆکی گەنجانی شەنگال کرد، ٣ گەنجیان دەستبەسەرکرد و دایکانی شەنگالیش ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە کردەوەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی، "دەیانەوێت منداڵان بێ پەروەردە بکرێن، ئێمە منداڵەکانمان پەروەردە دەکەین بۆ بڕیاردان لەسەر ژیان و داهاتوویان".

شەنگال

 

یەکێتی گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی بە کتێبخانەیەکی گەڕۆک کە زۆرینەی وێنە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بوون، گوند و ناوچەکانی شەنگال دەگەڕێن بەو ئامانجەی گەنجان فێری خوێندنەوەی کتێب بکەن.

 

چالاکییەکەی گەنجان لە ٢٠ی کانوونی یەکەمەوە دەستیپێکرد و لە ڕۆژی سێیەمدا لە ناوچەی سنونێی شەنگال لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ڕێگری لێکرا و ٣ گەنج دەستگیرکران، بۆ ئازادکردنیشیان، گەنجان و ژنانی گەنج لە چالاکیدان، ژنانی ئێزدی ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا دەوڵەتی عێراق و پەدەکە پێش فەرمانیش نەیاندەویست گەنجان بخوێننەوە، ئێمە چیتر ئەو فشارانە قبوڵ ناکەین و منداڵەکانمان دەخوێننەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئایندەی خۆیان دیاری بکەن.

 

"کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خزمەتی گەل دەکات"

ڕیحان خدر سەبارەت بە دەستگیرکردنی سێ گەنج وتی: ٣ گەنجمان بەتۆمەتی دابەشکردنی وێنە و کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەستگیرکراون، کەسیان نەکوشتووە تا تاوانیان ئەنجامدابێت و دەستگیربکرێن، ئێمەی دایکان ئەم کارەی دەوڵەت وەک ڕفاندنی منداڵەکەمان دەبینین و قبوڵیش ناکەین دەوڵەتی عێراق منداڵەکەمان بەبێ تۆمەت دەستگیربکەن، ئێمە بە بیر و بۆچوونەکانی ڕێبەرمان ڕزگارمان بووە، ئەمڕۆ دەوڵەتی عێراق ڕێگە نادات کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە و وێنەکانی دابەش بکەین، با دەوڵەت بزانێت ئەگەر ڕێگە نەدەن گەنجان کتێبەکان پەخش بکەنەوە، ئێمە وەک دایک ئەو کارە دەکەین و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین.

 

ڕیحان دەشڵێت " کتێبەکانی سەرۆکمان قەدەغەنەکراون و لە عێراق و سەرتاسەری هەرێمدا قەدەغە نین، کەواتە بۆچی عێراق وەک قەدەغەکراو نزیک دەبێتەوە؟، کتێبەکانی سەرۆکمان خزمەتی گەلانی ستەمدیدە دەکەن".

 

"عێراق مافی ئەوەی نییە گەنجەکانمان دەستگیربکەن"

نورێ حاجی، ناڕەزایی خۆی لەسەر دەستگیرکردنی گەنجان دەربڕی و وتی: خوێندنەوە و دابەشکردنی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە دەرەوەی یاسای عێراق نییە، دەستگیرکردنی گەنجەکانمان یاسایی نییە، گەنجە پێشەنگەکانمان بە هێرش شەهید دەبن و عێراق بێدەنگە و قبوڵی دەکات، هەر عێراقە لە بێدەنگی خۆیدا گەنجەکانمان دەستگیردەکات، ئێمە لە عێراق دەژین بەڵام قبوڵمان ناکات، هاوڕێکانمان شەهید دەکرێن و ستەم لە گەلی ئێزدی دەکرێت.

 

ت.پ