کەرتی گەشتوگوزار بووەتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان

جیاکاری ڕەگەزی لە کەرتی گەشتوگوزاردا بووەتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژییەکان بۆ سەر ژنان، سەرباری جیاوازییە پیشەییەکان، ژنان ٦٠٪ -٧٠٪ هێزی کار پێکدەهێنن، بەڵام بە گشتی ژنان لەو کارانەدا دەبینرێن

ناوەندی هەواڵ

هەرچەندە ماوەی ٣٠ ساڵە لێکۆڵینەوەکان لەسەر جیاکاری ڕەگەزی وەک کێشەیەکی دیاریکراو لەناو کەرتی گەشتوگوزار و میوانداریدا لە بەرنامەی کاردایە، بەڵام ژنان بەردەوامن لە ڕووبەرووبوونەوەی زیاتری نا دادپەروەری و توندوتیژییەکان.

ژنان ٦٠٪ -٧٠٪  هێزی کار لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێکدەهێنن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ژنان لەو کارانەدا دەبینرێن کە موچەیەکی کەمی هەیە و پێویستی بە پسپۆڕی و شارەزایی نیە.

ژنان لەسەرجەم لایەنەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، بەشێک لەو جیاوازییانەش جیاکاری پیشەییە سەرباری ئەوەی لەگەڵ هاوسەنگی کارکردن و ژیان تێدەکۆشن، بەڵام موچەی کەمتریان پێدەدرێت، مەشق و ڕاهێنانیان پێناکرێت، و لە کارێکدا دادەنرێن کە شارەزای پێویست نەبێت و لە پلە نزمەکاندا کاریان پێدەدرێت، و لە شوێنی کارکردندا ئەگەری زیاتریان هەیە کە هەلومەرجی خراپی کارکردندابن و ڕووبەڕووی نایەکسانی دەرفەت و چارەسەر و توندوتیژی و فشار و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

توندوتیژی دژ بە ژنان بە هەموو شێوەکانییەوە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات وەک دەربڕینی ئەو مافانەی کە پیاوسالاریی دەچەسپێنێت، رێکخراوەکانی وەک ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە پەرۆشن بۆ ناساندنی توانای گەشتیاری بۆ بەهێزکردنی ژنان و بەرەوپێشبردنی یەکسانی ڕەگەزی، بەڵام ئەم گریمانە ئاشکراکراوە زۆرجار ڕەخنەیان لێگیراوە.

بە خستنەڕووی هۆکاری تایبەت بە گەشتیارییەوە، نووسەران دەستدرێژیکردن لە ڕێگەی بازرگانی و ژنکوژیەوە ئاشکرادەکەن، وە فۆرمی شاراوە لەوانە هەبوونی فشاری ئابووری بۆ بێدەنگکردن و سنوردارکردن و کۆت و پێچ و پەنای ژنان هەیە.

پێکهاتەی پیشەسازی بە نایەکسانی هێزەوە سەرلێشاوە کە هەستێکی بێدەسەڵاتی و هەستیاریی بۆ دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی و سۆزداری ژنان دروست دەکات، ئەمە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کحول و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە زیاتر بووە.

ژنان لە کەرتی گەشتوگوزاردا وەک بەشێکی کارەکەیان ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە`

بەهۆی زاڵبونی سیستمی سەرمایەداری لە کەرتی گەشتوگوزاریدا هۆتێلەکان، " میوان" وەک پاشا سەیردەکەن، و کارمەندانی ژن لە کەرتی گەشت و گوزار وەک بەشێک لە کارەکەیان ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە و ئەمانەش پەردەپۆش دەکرێن، لە زۆربەی وڵاتان و ئەو ستافەی پێشوازی لە میوان دەکەن زۆر جار داواکراون کە جلی سێکسی لەبەر بکەن کە بووەتە هۆی ناڕەزایی و شەرعییەتدان بە توندوتیژی دژیان، پیشەسازی گەشتیاری زۆر جار ئەو ژنانەی کە لاوازن لە سەر کار و شوێنی ئازاردان دادەمەزرێنن یاخود گەنجان، کۆچبەران و کەمینە ڕەگەزییەکان، لە پێناو ناچارکردنیان بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانیان.

هارڤی واینستین و دۆمینیک ستراوس کان، کەیسێکی بەدناو بوون کە دەریانخست کە ژوورەکانی هۆتێلەکان دەتوانن شوێنی مەترسیدار بن بۆ ژنان، هەرچەندە کرێکارەکان زیاتر ئامانجی پێشێلکارین، بەڵام لەلایەن کارمەندانی هۆتێلەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر میوانەکانیش زۆرجار، بەهۆی سروشتی پارچەپارچە و هەمەجۆری پیشەسازی هۆتێل و ئاسانکاری لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا ئۆپراسیۆنی ئۆتۆماتیکی، هۆتێل و مۆتێلەکان دەتوانن ژینگە بن بۆ سوود وەرگرتنە سێکسییەکانی پیاوان لە بەرامبەر ژناندا.

چیرۆکی چەندین ژن هەیە کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە و ناچارکراون کە بێدەنگ بن و چیرۆکەکانیان پەردەپۆشکراوە لە پێناو بەرژەوەندییە سەرمایەکانی خاوەن کارەکان.

هەرچۆنێک بێت، ئەمە بەشێکە لە دروستکردنی چارەسەر: ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتیانەی کە قوربانیانی توندوتیژی سێکسی لەقاڵب دەدەن و دەنگیان پەراوێز دەخەن، وەڵامەکە دەبێت زیاتر لە توانای ڕاپۆرتکردنی سێکسیزم بێت، دەبێت کاری لەسەر ڕێگە چارەسەرییەکان بکرێت و تەنیا بۆ چارەسەریی بۆ سیستمە تاوانکار و دادگەرییەکان بەجێنەهێڵرێت.

یەکسانی لە لایەنگری گەشتیاری کە خاوەنکارەکان دەبێت کۆدەکانی ڕاهێنان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار و ستافەکان و گێچەڵکردنی سێکسی بگرنە بەر و ڕێکاری راپۆرتی ڕوون دابمەزرێنن.