کەرکوک، سیمینارێک بۆ قوتابیان دەربارەی توندوتیژییەکان ڕێکخرا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان –ڕژاک ھەڵمەتی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کەرکوک دەستپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک هەڵمەتی هۆشیاریی قوتابیانی دەستپێکرد.

دوێنێ لە چەندین قوتابخانەی ناوەندیی و ئامادەیی شاری کەرکوک بەناوەکانی (شیرین ـ میناخان ـ خانزاد) سیمیناریان سەربارەت ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم و جۆرەکانی توندوتیژی پێشکەشکرد، هاوکات ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری کێشەکانیشیان خستەڕوو.
هاوکات لە شاری سلێمانیش ڕێکخراوەکە پێشەنگایەکی بۆ وێنەی ئەو ژنانەی کوژراون یاخود ناچار بە خۆکوشتن کران کرایەوە و شانۆییەک سەبارەت بە ئازارەکانی ژنان لەلایە ئاوارە کەرکوکی پێشکەشکرا.
ت.پ