"کردەوە دژی بیروباوەڕەکان مەترسییەکی گەورەیە"

هەدیە شەمۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا جەختی لەسەر مەترسی ئەو کردەوانە کردەوە کە لە سووریا دژی ئایین و بیروباوەڕ ڕوودەدەن و وتی: ئەم کردەوانە کە بە پێچەوانەی بیروباوەڕەکانەوە دەگوزەرێت، مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئایندەی سووریا.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-مێژووی دەوڵەتی تورک پڕە لە فەرمان و کۆمەڵکوژی دژ بە پێکهاتەی ئێزدی، دوا فەرمان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤  بوو، لەم مێژووەدا دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانی داعشەوە هێرشی کردە سەر شەنگال و گەلەکەی کۆمەڵکوژ کرد. لە ئەنجامدا هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، هەروەها هەزاران ژن و منداڵ ڕفێندراون.

 

شایانی بیرهێنانەوەیە کە هێزەکانی حکومەتی عێراق و پەدەکە لە ساڵی ٢٠١٤ لە شنەگال هەڵاتن و گەلیان لە چنگی چەتەکانی داعش بەجێهێشت، لە کۆتاییدا شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" و یەژاستار هاتنە لای گەلی ئێزدی و ڕزگاریان کردن، بۆ ئەوەی ئەو فەرمانە دووبارە نەبێتەوە، لە دوای ساڵی ٢٠١٤  ئێزدییەکان خۆیان نوقم کرد لە بیری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان، و بە پێی میتۆدی تێکۆشان بۆ پاراستنی جەوهەر خۆیان بەڕێکخستن کرد، لەو چوارچێوەیەدا یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال "یەبەشە" و یەکینەکانی ژنانی شەنگال :یەژەشە" و یەکینەکانی ئاسایشی ئیزیدخان دامەزران، کە خاک و زمان و شاخ و دەشت و ئایین و کولتوورەکانیان لە هێزەکانی دەرەوە پاراست.

 

لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێکهاتەی ئێزدی لە عەفرین و سەرێکانی و دواجار شەهبا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕووبەڕووی جینۆساید و کۆچکردن بوون، هەدیە شەمۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسەکەمان ئەو پرسەی تاوتوێ کرد.

 

"ئەوان دەیانەوێت کۆمەڵگەی ئێزدی بسڕنەوە"

هەدیە شەمۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، مەبەست لە فەرمانەکانی دژی پێکهاتەی ئێزدی لەناوبردنی کۆمەڵگەی ئێزدی بووە و وتی: لە ساڵی ٢٠١٤ بینیمان کە مەبەست لە فەرمانەکە لەناوبردنی یادەوەری و باوەڕ بە تەواوی بووە، لە کۆمەڵگەی ئێزدی تا ئێستا تەنها ٧٤ داواکاری وەک ژمارە باس کراوە، دوژمن ویستی بە فەرمانی ٧٤ بە تەواوی ئامانجەکەی بگات و دوا فەرمان بێت بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵام پێکهاتەی ئێزدی لە بەرامبەر هەموو فەرمانەکاندا بەرخۆدانی کردو گەلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵیان هه بوو له ڕزگارکردن و پاڵپشتیکردنی پێکهاته ی ئێزدی، بەپێی فەرمانەکە نزیکەی ٥ هەزار ژنی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە پاڵپشتی دەکرێن، بە دیل گیراون، هەمووان لەبەردەمیدا بێدەنگ بوون و ئەمەش شەرمەزارییەکی مێژووییە، لە هێرشەکانی سەر شەنگالدا گوندەکان و شوێنی ئایین و بیروباوەڕەکان وێران کران و سووتێندران.

 

"٢٢ گوندی ئێزدی تاڵان کران و وێران کران"

هەدیە شەمۆ جەختی لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە، کە تێیدا پێکهاتەی ئێزدییش دەکرێنە ئامانج، لە ساڵی ٢٠١٨ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین، چەندین ئایین و بیروباوەڕ لە عەفرین دەژیان، نزیکەی ٢٢ گوندی ئێزدی هەبوون، دوای بەرخۆدان بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ، گەلی عەفرین بە ناچاری کۆچیان کرد و لە شەهبا نیشتەجێ کران و ڕێکخران، بەڵام لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ پلانی قڕکردنی گەلی کورد بەردەوام بوو و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوپەیمانەکانی بە ڕوویەکی ڕوون پلانی قڕکردنیان جێبەجێ کرد، لە عەفرین و شێهبا، شوێنە پیرۆزەکان و شوێنە باوەڕییەکان زیانیان پێگەیشت و وێرانبوون، تەنانەت چادری کۆچبەران سووتێندران و تاڵان کران.

 

"کردەوە دژی ئایین و بیروباوەڕەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئایندەی سووریا"

هەدیە شەمۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە سووریا کردەوەی پێشێلکاری دژ بە ئایین و باوەڕ و گەلان ڕوودەدات و بەم شێوەیە سووریا دووبارە بون یاد دەنرێتەوە، کۆچبەرانی عەفرین کە لە شەهبا ئاوارە بوون جارێکی دیکە چوونە شوێنە پارێزراوەکانی وەک تەبقا و حەسەکە و قامیشلۆ، ئەگەر باسی سووریا بکەین، دەبینین ئەو شوێنەی لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەرییدایە، پارێزراوترین شوێن و ئەو شوێنەیە کە ماف و ئایینەکان دەپارێزێت، دوای ڕووخانی ڕژیم، حکومەتێکی نوێ لە لایەن هەتەشەوە پێکدەهێندرێت، بەداخەوە ئەوەی دەوترێت و ئەوەی لەسەر زەوی هەیە وەک یەک نین، لەو ناوچانەی کە مەسیحییەکان و عەلەوییەکان تێیدا دەژین، کردەوەی دژە مرۆیی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، شوێنی ئایین و بیروباوەڕی مەسیحییەکان لەناو دەچن، خەڵکی عەلەوییش دەکوژرێن، بەم شێوەیە چۆن دەتوانین بڵێین سووریایەکی نوێ کە هەمووان بتوانن بە دەنگ و ڕەنگ و ئامادەبوونی خۆیان بژین! بونیاد دەنرێت، ئەم کردەوانە دژ بە گەلان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر داهاتووی سووریا.

 

"بوونی ژنان لە دەستووری سووریا چارەسەر و سووریایەکی نوێ دەهێنێتە ئاراوە"

ئەوەشیخستەڕوو، ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستووری سووریادا جەوهەرییە و وتی: ڕۆڵی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا چی دەبێت؟ ئەوەندەی دەبینین حکومەتی نوێ ڕۆڵی ژن ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ژنان ناتوانن لە بواری سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسیدا بەشداری بکەن، بەڵام دەمانەوێت سەرنج بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕابکێشین، کە بە پێشەنگایەتی ژنان ڕوویداوە و سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە و بووە نموونە بۆ هەموو جیهان، یەپەژە بەرخۆدانێکی مێژوویی بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژنانی جیهان لە تیرۆر ئەنجامدا و جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت، بۆیە ئێمەی ژن لە هەموو نەتەوەکانی وەک ئێزدی و ئەرمەنی و سریانی و کلدان و عەرەب و کورد و چەرکەس پێکهاتووین، هاودەنگی خۆمان دامەزراندووە و ئاستی خەبات بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ و ئازاد بەرز دەکەینەوە.

 

لە کۆتاییدا هەدیە شەمۆ داوای لە هەموو ڕێکخراو و دامودەزگا کوردییەکان کرد بۆ دۆزی کورد یەکبگرن.