ژنێک یادگاری کەلوپەلە دێرینەکان دەگێڕێتەوە

ئەو ئامرازە کۆنانەی وەک فانۆس، فەرش و چەند شتێکی دیکە یادەوەری ژنانی مەنبەجن، ژنێک وەک یادەوەری هەڵیگرتوون

سيلڤا ئیبراهیم

 

مەنبەج- زەریف عیسا، تەمەنی ٦٥ ساڵە و خەڵکی گوندی نەعیمیەی سەر بە شارۆچکەی ئەبو قەلالە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای مەنبەج لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکێکە لەو ژنانەی ژمارەیەک کەرەستەی کۆن و دێرینی هەڵگرتووە کە ژنان لە کۆندا بەکاریان هێناوە.

 

دەربارەی هەڵگرتی ئەو یادەوەرییە کۆنانە ئاماژە بەوەدەکات، پاراستنی یادەوەری ئەرکێکی پیرۆزە و ڕێگایەکە بۆ دووربوون لە لەناوچوون، لەناو کەرەسەتە کۆنەکاندا چەندین ئامرازی جیاوازی وەک 'چەقۆ، فەرش، هاوەنێکی مس، دوو جۆر فانۆس هەیە و بۆ ڕووناکردنەوەی ماڵ بەکاردێت'.