کەنەکە لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتاراندا کۆبووەوە لە هەولێر

شاندێکی کەنەکە لە سەردانێکیاندا بۆ باشوری کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی باشوری کوردستاندا کۆدەبنەوە، ئەمڕۆش لە شاری هەولێر یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستاندا دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ئەوروپاوە هاتوونەتە باشوری کوردستان  و ڕیزە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی باشوری کوردستاندا ڕێکدەخەن، بە مەبەستی یەکڕیزی کوردان بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکان و بەرەدان بە ئەزموونی کاری هاوبەش.

 

ئەمڕۆ٢٤ی ئایار/٥ لە شاری هەولێر شاندی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە، یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بەست.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کەریم بەحری ئەندامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە دۆخی ئێستای کوردستان بە گشتی کرد، بەتایبەت ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کورد و نەتەوەکەمان دەبێتەوە. پێکەوە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان پێکهاتە سیاسییەکانی کورد دەدەین.

 

زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە ئاماژەی بە پەرەدان بە پەیوەندی نێوان لایەنەکان دا و وتیشی ئەزمونمان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتاراندا هەیە لە پێشتردا چەندین کارمان پێکەوە کردووە: لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی گەلی كورد، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی داهاتووی گەلی كورد پێكەوە بپارێزین و چارەسەری كێشەكانی گەلی كورد بكەین.

 

کۆبوونەوەکانی شاندی کەنەکە لەگەڵ لایەنەکانی باشوری کوردستاندا بەردەوامی دەبێت لە پێناو یەکڕیزی و خستەپاڵی دەنگی لایەنەکانی باشوری کورد دژ بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

ت.پ