کۆنگرەیی "بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو" لە سوەیدا بانگەوازێک بۆ گفتوگۆ و یەکێتی نەتەوەیی

بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی نیشتمانی و چەسپاندنی چەمکەکانی ئاشتی مەدەنی، دووپاتکردنەوەی یەکێتی وڵات، شاری سوەیدای سووریا میوانداری دەستپێکردنی کۆنگرەی "بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو"ی کرد.

ڕۆشێل جونیور 

 

سوەیدا-بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە کۆنگرەکە شوێنێک بوو بۆ خستنەڕووی دیدگای خۆیان وەک سووری، هەوڵێکە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو تێڕوانینە هەڵانەی کە هەندێک هەوڵیان داوە بیشێوێنن سەبارەت بە هەڵوێستی سوەیدا لەسەر هێڵی نیشتمانی سووریا، کۆنگرەکە هەڵگری پەیامێکی نەتەوەیی بەرز بوو، ئامانجی سەرەکیش ئەوە بوو کە هاوڵاتیانی سوەیدا بە یەک دەنگ قسە بکەن، کەرامەت و مافەکانی گەلەکەیان دەرببڕن.

 

شاری سوەیدای سووریا ڕۆژی ١٧ی حوزەیران کۆنگرەی "بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو"ی دەستپێکرد، کۆنگرەکە کە لەلایەن تاراوگەی شارەکەوە ڕێکخرابوو، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانی لەخۆگرتبوو، نوێنەرانی شێخیەتی عەقڵ و کەسایەتییە بەڕێزەکانی پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون، ئامانجی کۆنگرەکە پێشخستنی وتووێژی نیشتمانی، چەسپاندنی چەمکەکانی ئاشتی مەدەنی، دووپاتکردنەوەی یەکگرتوویی وڵات بوو.

 

کۆنگرەکە کۆبوونەوەی گفتوگۆی کراوەی لەنێوان بەشداربووان لەخۆگرتبوو، کە تیشک خرایەسەر پێویستی تێپەڕاندنی ناکۆکی و داڕشتنی دیدێکی سیاسی هاوبەش کە لە ناوخۆی سووریاوە سەرچاوەی گرتبێت، دوور لە دەستوەردانی دەرەکی، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە داواکارییەکانی هاوڵاتیانی سوەیدا ڕەوایە و لە نیگەرانییە ڕاستییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، داوای مافەکانیان دەکەن وەک هاوبەشی سەرکەوتن نەک وەک دەرەکی، ئێمە ئەو یاسایانە قبوڵ ناکەین کە لە دەرەوەی چوارچێوەی نیشتمانیمانەوە بەسەرماندا سەپێنراون.

 

لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، مەیسا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکە ڕایگەیاند، کۆنگرەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی خۆی کە هەڵبژاردنی ئەمینداریەتی گشتی بوو، ناوی کاندیدەکان پێشکەش کراوە و ئەنجومەنی گشتی کە لە نزیکەی ١٢٨ ئەندام پێکهاتووە، میکانیزمی هەڵبژاردنەکانی پەسەندکردووە، ٣١ ئەندام هەڵدەبژێردرێن بۆ پێکهێنانی ئەمینداریەتی گشتی، کە دواتر دەکرێتە سێ لیژنەی سەرەکی، کۆنگرەکە سەرکەوتوو بوو، ئێمە شاهیدی گفتوگۆیەکی تەواو سووریایی بووین، لەگەڵ پێشنیارەکان کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی هاوڵاتیانی سوەیدا و سووریا بە گشتی بوو، هەمووان یەکگرتوویی سووریایان دووپاتکردەوە، سوەیدا بەشێکی دانەبڕاوە لەو وڵاتە".

 

لوبنا باست لە کۆبوونەوەی گەنجانی ئازادی سووریا جەختی لە گرنگی کۆنگرەکە کردەوە لەڕووی نوێنەرایەتی مەدەنی و سیاسییەوە، بانگهێشتنامەکە ناوەند و تەڤگەری سیاسی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو، هەروەها نوێنەرایەتی ژنانیش ڕوون و کاریگەر بوو، وتی: ئەمڕۆ هەوڵدەدەین وێنەی شاری سوەیدا بەرجەستە بکەینەوە، داوای دەوڵەتێکی مەدەنیی ڕاستەقینە دەکەین، کۆنگرەکە شوێنێکە بۆ خستنەڕووی دیدگاکەمان وەک سووریەکان و هەوڵێکە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو تێڕوانینانەی کە هەندێک هەوڵی شێواندنیان داوە سەبارەت بە هەڵوێستی سوەیدا لەسەر هێڵی نیشتمانی سووریا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شاری سوەیدا بەشێکی سەرەکی پڕۆژەی نیشتمانی سووریا بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، بەڵام بەردەوام خۆی لە بەرگریدا دەبینێتەوە، نیشتمانپەروەری خۆی نیشاندەدات، ناکۆکیما لەگەڵ دەسەڵاتداران هەیە، بەڵام ئەوە پەیوەندیمان بە دەوڵەتی سووریا نکۆڵی ناکاتەوە، بۆیە دەمانەوێت چوارچێوەی ڕێکخراوەیی لە ڕێگەی دەرئەنجامەکانی ئەم کۆنگرە کارا بکەین، بۆ گەیشتن بە کاری دامەزراوەیی هاوئاهەنگ لەگەڵ وەزارەتەکان، ئێمە پێمان وایە دروستکردنی دەوڵەت پێویستی بە هەوڵی درێژخایەن و کارکردنی هەردوولا هەیە، دەبێت بەسەر نموونەکانی کۆکردنەوە و کاردانەوەکاندا زاڵ بین.

 

ئەسیمە نەبوانی، بەشداربووی کۆنگرەکە، جەختی لە گرنگی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرە کردەوە، دوای ماوەیەک لە بنبەستی سیاسی و گرژیی نێوان دانیشتووانی شارەکە و دامودەزگاکانی دەوڵەت، پێویستمان بەم کۆبوونەوەیە بوو بۆ ئەوەی نەخشەڕێگایەکی نوێ دابڕێژین کە چارەسەری قەیرانە ناوخۆییەکان بکات، ڕووبەڕووی ئەو هاندانە تائیفییە ببێتەوە کە پەیکەری کۆمەڵایەتی لاوازکردووە، کۆنگرەکە سەکۆیەکی ڕاستەقینەی بۆ دەربڕینی دیدگاکان ڕەخساند، هیوادارم ئەم هەوڵانە بەرهەمی هەبێت، ئەم دەستپێشخەرییە بێهودە نەبێت، هیوادارم ڕیزەکان یەکگرتوو بن و دۆخی ئاسایشی سووریا ڕێکبخرێت.

 

بەشداربوو تیجان شەلهوب جەختی لەوەکردەوە کە لە کۆنگرەکەدا باس لە پرسە هەستیارەکان کراوە، دیارترینیان چالاککردنی پۆلیسی دادوەری لە سوەیدا، ڕێکخستنی کوتلە ناوخۆییەکان، گەڕانەوەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ خوێندن، یەکخستنی هەڵوێست، دەنگەکان لەناو شارەکەدا، کۆنگرەکە هەڵگری پەیامێکی بەرزی نەتەوەیی بوو، ئامانجی سەرەکیش ئەوە بوو کە هاوڵاتیانی سوەیدا بە یەک دەنگ قسە بکەن، کەرامەت و مافەکانی گەلەکەی دەرببڕن و پابەندبوونی خۆیان بە یەکگرتوویی سووریا دەرببڕن.