کۆنگرەی ستار سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بێریڤان کوتلوو کرد

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی کۆچی دوایی ێرڤان کوتلوو، چالاکوانی تەژەئا و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی جزیرە بسەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی بێریڤان کوتلوو کرد.

 

 بێریڤان کوتلوو کێیە؟

بیریڤان کوتلوو لە ساڵی ١٩٨٢ لە شڕناخ لە دایکبووە و لە تەمەنی گەنجییەوە لە ساڵی ١٩٩٢بە دواوە بەشداری خەباتی سیاسیی دەبێت. لە ساڵی ٢٠١٤دا بە دەنگدانی گەل توانی ببێتە هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی دێرگولێی شڕناخ و دواتر لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە.

 

بێریڤان کوتلوو، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و هاوسەرۆکی پێشوویی شارەوانی جزیرە لە تەمەنی ٤٧ ساڵییدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لە شاری ئەدەنەی تورکیا بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.