کۆنگرەی ستار لە لوبنان: تورکیە هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە داوای ئازادی و کەرامەت دەکەن
کۆنگرەی ستار لە لوبنان بە ئامانج گرتنی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و دلاوەر عەرەبۆی ئەندامی پەیەدەی و شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە تەنها ئەڵقەیەکی نوێیە لە زنجیرەی پێشێلکاری و تاوانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250205-jpg2b55bf-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٥ی شوبات، کۆنگرەی ستار لە لوبنان ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوەو تیایدا ئیدانەی کردنە ئامانجی هێفا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، دلاوەر عەرەبۆ، ئەندامی پەیەدەی شەرمەزار کردو تێیدا هاتووە: ێمە ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە، کە هەڤاڵ هێفا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەر عەرەبۆ، ئەندامی پەیەدەی کردۆتە ئامانج.
ئاماژە بەوە کراوە کە هێفا عەرەبۆ ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ خەبات بۆ ئازادیی ژنان، هەروەها یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی بونیادنانی ئیدارەی ژنان لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی داعش، هەروەها بەشداری کردووە لە بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە ڕۆڵی پێشەنگایەتییان لە کۆمەڵگەدا، گوێی بە هەڕەشەو مەترسییەکان نەدا، سەبارەت بە دلاوەر عەرەبۆ ئەو نموونەی تێکۆشەرێک بوو کە ژیانی خۆی بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلەکەی تەرخان کرد و هەرگیز درێغی نەدەکرد لە وەستانەوە بەرامبەر داگیرکاری و چەتەکان.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە شەهیدبوونیان پێکەوە، لە کاتێکدا لە یەک بنەماڵەن، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر دڕندەیی ئەم داگیرکارییە کە جیاوازی ناکات لەنێوان کەسێکی مەدەنی یان تێکۆشەرێک، لەنێوان ژن و پیاوێکدا، بەڵکو هەموو کەسێک دەکاتە ئامانج کە داوای ئازادی و کەرامەت دەکات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە لە کۆنگرەی ستاری لوبنان، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم تاوانە لە درێژەدان بە خەبات بۆ ئازادی گەلەکەمان و مافەکانی ژنان دوورمان ناخاتەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەم تاوانانە بگرنە ئەستۆ، بۆ سەپاندنی سزای پێویست بەسەر دەوڵەتی تورکیا بۆ وەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئێمە بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین کە خوێنیان بێهودە نابێت، و ڕێگاکەیان وەک چرایەک بۆ ئێمە بمێنێتەوە تا سەرکەوتن و دادپەروەری بەدەست دێت.