کۆنگرەی ستار لە عەفرین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزارکرد
ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین بە ڕێپێوانێکی جەماوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان شەرمەزارکرد.
شەهبا
ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین بە دروشمی "بە هێز و ئیرادەوە داگیرکاری تێکدەشکێنین" ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و تێیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستانیان شەرمەزارکرد، بە دەیان گروپ و کەسایەتی لە عەفرین و شەهبا بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵای کۆنگرە ستار و پانکارتی "گارە لەبیر ناکەین، بەڕۆحی بەرخۆدانی گارە داگیرکاری تێکدەشکێنین" بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی بژی بەرخۆدانی گارە، بێ سەرۆک ژیان نابێ وترانەوە.
ڕێپێوانەکە لە ناوچەی ئەحداس لە شەهبا دەستیپێکرد و لە گوندی مەرات کۆتایی پێهات، لە کۆتایشدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هەرێـمی عەفرین شیراز حەمۆ لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەدا: دەوڵەتی تورکیا لە ٢٣ی نیساندا هێرشێکی هۆڤانەی کردە سەر خاکی باشوری کوردستان، ئێمە بە ڕۆحیەتی بەرخۆدانی هەموو ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین و تێکۆشانمان بووەتە ئامانجی داگیرکارانم بۆیە بە بەرخۆدانیمان هەموو ئەو پلانانە پوچەڵ دەکەینەوە.
ت.پ