کۆنگرەی ستار لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆنگرەی ستار لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و ئەو تاوانانەی لە زیندانەکاندا ئەنجامی دەدات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆنگرەی ستار لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و ئەو تاوانانەی لە زیندانەکاندا ئەنجامی دەدات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆبانێ

 

دەوڵەتی تورک بە شێوازی جۆراوجۆر هێرش دەکاتە سەر ژنان و کۆمەڵگا، لەم دواییانەدا هێرشەکەی سەر ناوچەی خانەسۆر ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی مەدەنی کرانە ئامانج، سەرەڕای ئەوەش ڕۆژانە ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی تورکیا دەمێننەوە، دەستدرێژییان دەکرێتە سەرو ئەشکەنجە دەدرێن گاریبە گەزەر بەم دواییانە لە زینداندا کوژرا، پێش ئەوەی بکوژرێت لە نامەیەکیدا ئاشکرایکرد کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاڵای کۆنگرەی ستار بەرزکرایەوە و دەیان ژن ئامادەبوون لێدوانەکە لەبەردەم ناوەندی کۆنگرەی ستار و لەلایەن بەڕێوەبەری ناوچەی کۆمەڵایەتیی هەرێمی فورات مادلین شێخ خدر خوێندرایەوە.

 

بۆ ڕای گشتی جیهان

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە بە ناوی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فوراتەوە ئیدانەی ئەو هێرش و کردەوانەی دەوڵەتی تورکی بەدئەخلاق دەکەین کە مرۆڤایەتی و بەها مرۆییەکانی کردۆتە قوربانی هێرشەکانی نەوەی عوسمانی، مەڕوان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال ئامانجی ئەو هێرشانە بوو کە بەم دواییانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شەنگال هێرشیان کردە سەر خانەسۆر هەروەها زیندانی سیاسی گاریبە گەزەر کە لە زیندانی جۆری کاندیرا ئێف١ زیندانی کرابوو بە شێوەیەکی گوماناوی دۆزرایەوە و پێشتر دەستدرێژی کراوەتە سەر و ئەشکەنجەی سێکسی دراوە، بۆ ئەو مەبەستەش هێرش و پلان بۆ سەر شەنگال وەک بەردەوامیی جینۆسایدی چوارەمین بۆ سەر شەنگال و بەتایبەتی گەلی کورد بە ئامانجی کۆمەڵکوژکردن و لەناوچوونی نەتەوەیی و گەلی کورد ئەنجام دەدرێن ئەم هێرشانە بە پشتیوانی ناتۆ و پەدەکە و عێراق و خیانەتکاران ئەنجام دەدرێن و هەوڵ دەدەن بەردەوام بن لە کردارەکانیان، بە هەموو دڕندایەتییەکی خۆیان هێرش دەکەنە سەر دەستکەوت و نەتەوە و باوەڕەکان دەیانەوێت کلتوری گەلی کورد لەناو بەرن و درێژە بە دەسەڵات و سەروەریی خۆیان بدەن".

 

بەڕێوبەرایەتی کۆنگرەی ستاری ناوچەی شێران سەلام فازیل کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال و دۆخی ژنان.

 

"ئەو ژنانەی یاخی بوون دەکوژرێن"

سەلام لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕووداوەکەی شەنگال و دۆخی ژنانی باکوری کوردستان و وتیشی: "بەم دواییانە دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید بوون، پاش چەند ڕۆژێک جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک هێرشی کردەوە ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامدەدرێت بەڵام ئێمە دەزانین کە کەسێکی نیشتمان پەروەر یان سەر بە ڕێکخراوەکە لەوانەیە ببێتە ئامانجی دوژمنە داگیرکەرەکانی وەک دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەوەش ڕۆژانە لە ڕێگای ئێم ٤ لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوا هاوڵاتیان بریندار دەبن، هەروەها گاریبە گەزەر لە زینداندا کوژرا، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدات، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە هۆشداری دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکەن ژنان لە هەموو بەشەکانی جیهان دەکوژرێن، بەڵام بە تایبەتی لە باکوری کوردستان کۆمەڵکوژیی ژنان لە زیادبووندایە".