کۆنگرەی ستار لە ٢١ ساڵەی دامەزراندنیدا، پابەندبوونی خۆی بە درێژەدان بە خەبات دووپات دەکاتەوە
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پابەندبوونی خۆی بە درێژەدان بە خەبات و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی و بەهێزکردنی ئازادی ژنان و گەلان دووپاتکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار لە ١٥ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێکدا ساڵیادی خۆی دەکاتەوە، ساڵی ٢٠٢٦ ٢١کەمین ساڵی دامەزراندنیەتی لە ساڵی ٢٠٠٥ بە ناوی "یەکێتی ستار"دا تێدەپەڕێت، بە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک و پاراستنی مافەکانی ژنان و گرنگیدان بە خەبات و پێشخستنی بەهاکانی ئازادی.
١٥ی کانوونی دووەم، کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتبوو:
سەرەتا گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو ئەو شەهیدانە دەکەین کە لە پێناو ژیانێکی شکۆمەندانەدا لەسەر ئەم خاکە تێکۆشان و نەمرییان بەدەستهێنا، هەروەها لە هەموو گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە تایبەت ژنان، کە لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا زۆرێک لە ژنە تێکۆشەرەکانمان شەهید بوون، وەک هەڤاڵ ڕێحان، یوسرا، ژیان، شەهید دەنیز، هەروەها بە ڕێزەوە هەموو شەهیدانی حەلەب لە یاد ناکەین.
ڕوونیکردەوە، کە تێڕامان لە ٢١ ساڵی ڕابردوو خەباتی شەرەفمەندانە ئاشکرا دەکات کە ژنانی خۆڕاگر بەڕێوەیان بردووە، ئەو قۆناغە شایەتی بەرخۆدانێکی بێ وێنە بوو و لە بەرامبەردا ژنان کەوتنە بەر هێرشی دڕندانە لەلایەن دەسەڵاتەوە، سەرەڕای گەمارۆ و فشارەکانی ڕژێمە جیهادییەکان، ژنان لەم خاکەدا توانیان دەستکەوتی بەرچاو بەدەست بهێنن، لە ماوەی ڕابردوودا فشارەکانی ڕژێمی بەعس گەیشتە ئاستێک کە ژنان ناچار بوون چالاکییەکانیان بەڕێوەببەن و بە نهێنی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئاماژە بەوە کراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا سەدان ژن دەستگیرکراون، تەنانەت هەندێکیشیان کوژراون، لە کاتی دامەزراندنی کۆنگرەکەدا، ئەمڕۆ ئێمە لەسەر ئەو بناغانە بونیاد دەنێین کە لەو ماوەیەدا دانراون، ئەو کارانەی لە ژێر چەوساندنەوەی ڕژێمدا بە ئەنجام گەیشتن، ئەو سەختی و ئاڵەنگاریانەی کە لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەدا ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، ئەوەن کە ئێمەیان گەیاندووەتە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ لێی دەژین، هەروەک چۆن ئەو کاتە بەرەنگاریی ناسیۆنالیزم بووینەوە، ئەمڕۆش شەڕی خێڵەکی دەکەین و جیاکاری ڕەگەزی لەسەر ئەو بناغانەیە کە لەسەری بونیاد نراوە.
دووپاتی کراوەتەوە کە خەباتی کۆنگرەی ستار لە دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرچاوەی گرتووە، کە لەسەر بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دامەزراوە، هەروەها ئەمڕۆ کۆنگرە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گروپەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە، جگە لەوەی بە هەتەش٤ ناسراوە، کۆنگرەی ستار بەرەنگارییەکی بێ وێنەی لە دژی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا، کە لە ژێر ئەوەی بە فاشیزمی ئەردۆغان لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ”لەبەر ڕۆشنایی هێرشەکانی زلهێزەکان و وڵاتان و ئەو شەڕە دەروونییەی لە وڵاتەکەماندا بەڕێوەدەچێت، کۆنگرەی ستار هەوڵدەدات بۆ ڕێگریکردن و بەرپەرچدانەوەیان، هەروەها جینۆسایدی جەستەیی و دەروونی بەتایبەتی منداڵانی خستۆتە ناو دڵی خەباتی خۆیەوە و هەوڵیداوە هەوڵی بەرهەمدار بدات لە دژی ئەو کردەوانە لە ڕێگەی دامەزراندنی لیژنە بۆ پاراستنی منداڵان، هەوڵی داوە ناوبەناو لەڕێگەی هەڵمەت و سیمینار و کۆبوونەوە و خولەوە ڕێگری لە هێرشی جەستەیی و دەروونی بۆ سەر ژنان بکرێت، لە چوارچێوەی سیاسەتەکەیدا هەمیشە ویستوویەتی قسە لەگەڵ هەموو ژنانی سووریا بکات بۆ ئەوەی بتوانن لە وڵاتێکی دیموکراتیکدا پێکەوە بژین، هەوڵی بەنرخیش دراوە و بەردەوامیشی هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە قسە لەگەڵ ژنان لە دەرەوەی سووریا بکەن.
کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دووپاتی کردەوە، کە سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی هێرشی جینۆسایدی دووبارە بووەتەوە، بەڵام بەردەوام بەدوای چارەسەری گونجاودا گەڕاوە، ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی ناوەکی کارەکانمان دەکات و بنماکانی بنەڕەتییە کە ناتوانرێت وازی لێبهێنین، هاوتەریب لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن، کۆنگرە کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بە شێوەیەکی بەرفراوان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ شاهیدی بەردەوامی کۆمەڵکوژییە ترسناکەکانین لەسەر خاکەکەمان، لەم ساڵەدا بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ دەسەڵات بە پاڵپشتی وڵاتانی نێودەوڵەتی و دەوڵەتی تورکیا، هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتیان، بەتایبەتی دژی ژنان، بەرەو ئاستێکی دڕندەیی بەرگە نەگیراو پەرەی سەندووە، منداڵان لەبەردەم چاوی جیهاندا خنکان و مرۆڤی بێتاوان پارچە پارچە دەکران لەکاتێکدا لە ژیاندا مابوون، بانگەوازمانکرد چاومان بەڕووی ڕاستییەکاندا بکەینەوە و زیاتر هۆشیارانە گوێبگرین و باشتر ئەم کارەساتە دەرببڕین.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژییەکدا ئەنجام دەدرێن کە دەوڵەتە سەرمایەدارییە ناوەندییەکان لەسەر ئاستی جەستەیی و دەروونی و مەعنەوی ئەنجامی دەدەن، لەبیرمان ناچێت گەلەکەمان لە حەلەب بەرگەی چی گرت، هەروەک چۆن دوێنێ بێدەنگ نەبووین لە بەرامبەر ئەوەی بەسەر هاوڵاتیانی سوەیدا و کەناراوەکاندا کراوە، ئێمەش لە کۆنگرەی ستار ئەمڕۆ بێدەنگ نابین لە بەرامبەر ئەوەی لە شاری حەلەب بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دراوە، بەڵکو بە گیانی لێبوردەیی و پشتیووانی لەگەڵیان دەوەستینەوە.
کۆنگرەی ستار لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا بە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە شوێنکەوتنی شوێنپێی شەهیدان وتی: لەمەودوا بەپێی نزیکبوونەوەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆحی شەهیدان لەسەر ڕێبازەکەمان بەردەوام دەبین، سەرەڕای ویستی جیهادیەکان کە هەوڵی سەپاندنی خۆیان دەدەن، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە کاردەکەین بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی، هەوڵەکانمان بۆ ئازادی ژنان و گەلان و نەتەوەی دیموکراتیک دوو هێندە دەکەین و خەباتمان چڕتر دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە دیدگا و پڕۆژەی ڕێبەرما کە سەدەی ٢١یەکم بکەینە سەدەی ژن.