کۆنگرەی ستار هێرشەکانی سەر یەکەم کاروانی گەڕاوە بۆ سەرێکانی شەرمەزار دەکات
کۆنگرەی ستار پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە سەرێکانی شەرمەزا کرد، هۆشداری دا لە مەترسیی ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر یەکەم کاروانی گەڕاوەکان، داوای ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و دابینکردنی گەڕانەوە دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوەی خەڵکی نەدەنی بۆ شارەکە، ١٠ی ئاب، ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ئاوارەکانی سەرێکانی شکاندران و ڕێگری لە هەندێکیان کراکە بچنە ناو ماڵەکانیانەوە، دوای گەیشتنی یەکەم کاروان.
کۆنگرەی ستار، ١١ی ئاب، ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد و تێیدا پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە سەرێکانی سەرکۆنە کرد، لە دەقەکەیدا هاتووە: لەو کاتەی کە دەبوو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان مافێکی ڕەوا و سەرەتایەک بۆ سارێژکردنی برینەکان بێت، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ئەو هێرش و پێشێلکارییانە دەکەین کە ڕووبەڕووی یەکەم کاروانی خەڵکی مەدەنیەە گەڕاوەکانی ئاوارەی سەرێکانی بوونەوە، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان دوای ساڵانێک لە کۆچکردن و ئاوارەبوونی زۆرەملێ، لەگەڵ ئەو گرژییە بەدوای خۆیدا هێنای لە چەند ناوچەیەکدا.
ڕاگەیاندراوەکە هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی بێچەک و تێکدانی موڵک و ماڵی ئەوانی سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند، ئەم خەڵکە مەدەنییە دوای ساڵانێک لە کۆچکرد. گەڕاونەتەوە، تەنها خەونی جێگیربوون و دووبارە بونیادنانەوەی ژیانیان پێیەوه بووە، بەڵام لە بری ئەوە شەپۆلێک لە هەڕەشە و توندوتیژی و دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ پێشوازییان لێیان کردن و ڕێگرییان لێ کرا لە پیادەکردنی سادەترین مافەکانیان لە گەڕانەوەیەکی پارێزراو و شکۆمەندانەدا، بەئامانجگرتنی خەڵکە مەدەنیە گەڕاوەکان تەنها هێرش کردنە سەر کەسەکان نییە، بەڵکو هێرشە بۆ سەر نموونەی پێکەوەژیان و بۆ سەر ئەو پێکهاتەی کۆمەڵایەتییەی کە باجێکی گرانمان داوە لە پێناو پاراستنیدا.
کۆنگرەی ستار جارێکی تر بانگەوازەکەی نوێ کردەوە بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی پەرەسەندنەکان و پەیڕەوکردنی بەرەنگاربوونەوە و کردنەوەی دەرگاکانی گفتوگۆ، جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوامبوونی گرژی و توندوتیژی تەنها دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی برینەکان و زیادکردنی ئازاری خەڵکی مەدەنی و هەڕەشەکردن لە ئاشتی ناوخۆیی، هەروەها حکومەتی کاتی سووریای بە بەرپرسیار زانی لە پاراستنی خەڵکی مەدەنی گەڕاوەکان و دابینکردنی ئاسایش و موڵک و ماڵیان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە هێرشەکاندا هەبووە.
کۆنگرەکە داوای لە ڕێکخراوە دادپەروەر و مرۆییەکان کرد، لە سەرووی هەمووشیانەوە کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران، کە بە دەستوەردانی بەپەلە هەڵبستن بۆ بەجێهێشتنی پێشێلکارییەکان و کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانە، و داوای لە کەسانی عاقڵ و ڕیشسپیی خێڵەکان کرد لە ناوچە جیاوازەکاندا کە ڕەتکردنەوەی وتاری ڕق و کینە بکەن و کار بکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لە نێوان پێکهاتە سوورییەکاندا.