کۆنفرانسی "١٠٠ ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران لە کوردستاندا" بەڕێوەدەچێت

بڕیارە کۆنفرانسی "١٠٠ ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران لە کوردستاندا" لە کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، کە سەرنج دەخرێتە سەر هەوڵەکانی تواندنەوە و قەڵاچۆکردنی چاندو زمانی کوردی و سەرکوتکاری سەربازیی و سیاسیی و ڕێگەچاوەی نەتەوەی دیموکراتیک.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیار وایە لە ٢٥ـی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی تاج لەسەرنانی ڕەزا شای پەهلەوی لە ساڵی ١٩٢٦، لە زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا، بە دەستپێشخەریی پلاتفۆرمی زاگرۆس، کۆنفرانسی “١٠٠ ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران لە کوردستاندا” بەڕێوەبچێت.

 

لە بەشی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا سەرنج دەخرێتەسەر هەوڵەکانی تواندنەوە و قەڵاچۆکردنی چاند و زمانی کوردی، سەرکوتکاریی سیاسیی و سەربازیی، ژنانی کورد لە گەمارۆی پیاوسالاریی و دەوڵەت-نەتەوە، ژینگە لە بەردەم هێرش و تاڵانکاریی، سیاسەتی برسیکردن و تاڵانی ئابووریی و گرتن، لەسێدارەدان و تۆقاندن.

 

هەروەها لە بەشی دووەمیشدا چەند پانێڵێک لەسەر نەتەوەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی دیموکراتیک، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و “ژن ژیان ئازادی” وەک ناسنامەی ئازادیی و دیموکراسیی، بەڕێوەدەچێت.

 

کۆنفرانسەکە ماوەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت و بەرنامەکانی بەمشێوەیەیە:

– بە خێرهاتنی میوانان لە لایەن پێشکەشکارانی "مۆدێراتۆرەکان" کۆنفرانسەوە

مۆدێراتۆرەکان: سورەیا مەحموودی و هەڤاڵ جەماڵ حاجی

– کردنەوەی کۆنفرانسەکە لە لایەن نوێنەری پلاتفوڕمی زاگرۆسەوە "هەڤاڵ دیمەن سۆهرابی"

 

بەشی یەکەم: تاریکایی ١٠٠ ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران بەسەر ئاسمانی کوردستانەوە "ئەم بەشە بەشێوەی وتاردان بەڕێوەدەچێت"

مۆدێراتۆرەکان: سورەیا مەحموودی و هەڤاڵ جەماڵ حاجی

بابەتەکان:

١- هەوڵی تواندنەوە و قەڵاچۆکردنی چاندی و زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

وتاربێژ: بەهروز چەمەنئارا

٢- سەرکوتکاری سەربازیی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

وتاربێژ: عەباس وەلی

٣- ژنانی کورد لە گەمارۆی پیاوسالاری و دەوڵەت-نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

وتاربێژ: فەریبا محەممەدی

٤- ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کورستان لە بەر هێرش و تاڵانکاریدا

وتاربێژ: زاهیدی حەنبەلی

٥- سیاسەتی برسیکردن و تاڵانی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

وتاربێژ: ئازاد حاجی ئاغایی

٦- گرتن، زیندان، لەسێدارەدان و تۆقاندن

وتاربێژ: ئاگر ئیسماعیل نەژاد

 

بەشی دووەم: بەرەو ژیانی ئازاد و جێگرەوەی دیموکراتیک "ئەم بەشە وەک پانێل بەڕێوە دەچێت"

مۆدێراتۆرەکان: جەمال حاجی، ژاڵانە هەورامی

بابەتەکان:

١- نەتەوەی دیموکراتیک

پانێلیست: دیاکۆ مورادی

٢- کۆمەڵگەی دیموکراتیک

پانێلیست: سەعید ساعدی

٣- خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک "دیموکراسی خۆجێیی"

پانێلیست: مەریەم فەتحی

٤- “ژن، ژیان، ئازادی” ناسنامەی ئازادیی و دیموکراسی

پانێلیست: زەینەب بایەزیدی

 

بەشی کۆتایی پانێل: پرسیار و وەڵام.