کۆنفڕانسی سۆسۆلۆژیای ئازادی لە شاری ڕەققە بەڕێوەچوو

لە شاری ڕەققە، کۆنفرانسی سۆسۆلۆژیای ئازادی، کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا بە دروشمی "خۆشەویستی بۆ من، بەدیهێنانی بیرۆکەکانمە لە ژیاندا" بەڕێوەچوو، بە گفتوگۆکان بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفرانسی سۆسۆلۆژیای ئازادی لە شاری ڕەققە بە دروشمی "خۆشەویستی بۆ من بەدیهێنانی بیرۆکەکانمە لە ژیاندا" بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا ڕێکخرابوو، بە بەشداری ٢٥٠ کەس لە هۆڵی میسوار لە شاری ڕەققە دەستیپێکرد و بەردەوامە.

 

ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەنجومەنی ژنانی ئیدلیب خدرا، یەکێتی ژنانی گەنج و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژنان و هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دموکراتیک بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، لە کۆنفرانسەکەدا دوو تەوەری سەرەکی وەک؛ "لەگەڵ سۆسۆلۆژیای ئازادی باس لە کەیسە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین" و "ئازادی پشت دیواری زیندان" باس کران، لە کۆتاییدا ئەنجامی کۆنفرانسەکە ڕادەگەیەندرێت.

 

ئاسینات عەلی، ڕاوێژکاری کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا قسەی کرد و بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد، ئاماژەی بەوەکرد، کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.

 

"شۆڕش بەرهەمی تێکۆشانی ژنانە لە مێژوودا"

ئاسینات عەلی سەرنجی بۆ شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا، شۆڕش بەرهەمی خەباتی ژنانە لە مێژوودا و وتی: زۆر سەختی سەریان هەڵداوە و تا ئێستاش سەرهەڵدەدەن، بەڵام ژنان بەسەریاندا زاڵبوون، ئیرادە و ئامادەبوون لەم کۆنفرانسەدا سەلماندی کە دەتوانن لە دژی ئەو کەسانە بوەستن کە ڕۆڵی ژنان سنووردار دەکەن، ئێمە لە سۆسۆلۆژیای ئازادیەوە دەستمان پێکرد، چونکە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩ لە سەختترین بارودۆخ و لە زیندان دەستی بە نووسینی سۆسۆلۆژیای ئازادی کردووە.

 

کۆنفرانسەکە بە هەڵسەنگاندنی بەشی یەکەم بە ناونیشانی "لەگەڵ سۆسۆلۆژیای ئازادی باس لە کەیسە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین" بەردەوامەو بە سەرپەرشتی هێڤی عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ڕەققەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەڕێوە دەبرێت.

 

هێڤی عەلی بیروڕاکانی عەبدوڵا ئۆجالانی بە دەریایەکی قووڵ پێناسە کرد و وتی: لەم دەریایەدا وەڵامی ڕوون بۆ هەموو پرسیارەکان هەیە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گرنگی بە کۆمەڵگە داوە و کێشەکانی شیکردەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگاندنەکانی لە پەرتوکی سۆسۆلۆژیای ئازادیدا لەسەر بنەمای میراتی شارستانیەتی دیموکراتیک دادەنێت. بەبێ ئەم پاشخانە، مەحاڵە مێژووی مرۆڤایەتی بە تایبەت کێشە کۆمەڵایەتییەکان بناسرێت.

 

هێڤی عەلی لە زاری عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کوردەوە سەبارەت بە گرنگی سۆسۆلۆژیای ئازادی بۆ تاک و کۆمەڵگە دەڵێت: ئەرکی سۆسۆلۆژیا بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسییە.

 

"پێویستە چالاکییەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاد بکەین"

بەشداربووان بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسی یەکەم دەربڕی، مەریەم ئیبراهیم، ​​هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، تیشکی خستەسەر ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەی کە حکومەتی تورکیا لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەی دەبات و وتی: گۆشەگیری پەیامێکە بۆ ئەو خەڵکەی کە ئازادی خۆیان لە کەسایەتی و بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەبینن، بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، پێویستە چالاکییەکان بەردەوام بن و فشارەکان لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر بکرێن.

 

هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێربوونی کانتۆنی ڕەققە هەروەها ڕایگەیاند، پەروەردە و فێربوون بەشێکی گرنگی گەشەپێدانی مرۆڤە و وتی: هەوڵدەدەین لە ڕێگەی جێبەجێکردنی تێزەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە بواری پەروەردەدا پەرە بەم بوارە بدەین و نەوەیەک دروست بکەین کە چێژ لە ئازادییەکەی وەربگرن و نەوەیەک بونیاد بنێن کە باوەڕیان بە ئازادی خۆیان و ژنان هەبێت.

 

"تا کۆتایی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان دەبین"

هند عەلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی تەبقا بەبیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی بە قووڵی شیکردەوە و وتی: ڕێبەرمان چەندین پلان و سیاسەتی سیستەم و فەرمانڕەوای سەرمایەداریی ئاشکرا کرد، چونکە وڵاتانی سەرمایەداری پیلانیان بۆ دانا بۆ ئەوەی لە گەلی دوور بخاتەوە، بەڵام تا کۆتایی لەگەڵ ڕێبەری خۆمان دەبین و ئامانجی هێزە سەرمایەدارییەکان بەدی نایەت.

 

خەدرە مەیسون عەلی، وتەبێژی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی  ئیدلب ڕایگەیاند، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لێکۆڵینەوەی لە کێشەکانی کۆمەڵگە کردووە و وتی: ئەو دەیزانی کە هەموو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پێویستی بە ڕوونکردنەوەی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، هاوکات بیری هێنایەوە کە ئازادی ژنان چارەسەری هەموو کێشەکانە.

 

 کۆنفرانسەکە بە تەوەری دووەم بەردەوامە.