کۆنفڕانسێک دەبارەی زمانی کوردی و زاراوە یاساییەکان ئەنجام درا
دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و زاراوە یاساییەکان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و دادوەرەکان ئەنجامدرا، باس لە زمانی کوردی و ڕەوشی زمانی کوردی لە نوسراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و وشە یاساییەکانی زمانی کوردی کرا. سلێمانی
دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و زاراوە یاساییەکان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و دادوەرەکان ئەنجامدرا، باس لە زمانی کوردی و ڕەوشی زمانی کوردی لە نوسراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و وشە یاساییەکانی زمانی کوردی کرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لەلایەن کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری کۆنفڕانسی دووەمی زانستی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و زاراوە یاساییەکان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.
کۆنفڕانسەکە لە کاتژمێر ١٠ سەر لەبەیانی دەستی پێکرد، ڕاپۆرتە فیلمێک دەبارەی ڕەوشی زمانی کوردی لە دادگاکاندا کرا، دواتر پانێڵەکان دەستیان پێکرد، کە پێکهاتبوو لە سێ پانێڵ بۆ ڕۆژی یەکەم.
لە پانێڵی یەکەمدا باس لە "ڕەچاوکردنی زمان ئەرکی لەپێشینەی پەرلەمانی هەر گەلێکی زیندووە" کرا، دواتر لە پانێڵی دووەمدا لەلایەن د. شیلان عومەر مامۆستای کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، دەبارەی ڕەوشی زمانی کوردی لە ئاخاوتن نوسراوە فەرمییەکانی دەوڵەت، زمانی کوردی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا کرا.
لە پانێڵی سێیەمدا باس لە زمان و دەسەڵات، ئاستەنگەکانی بەردەم وەرگێڕانی دەقە یاساییەکان و زمانی دادگاکان لە هەرێمی کوردستاندا کرا.
ئاشنا ئەزوەر، وتەبێژی کۆنفڕانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئامانجیان لەم کۆنفڕانسە بە کوردنی کردنی زمانی دادگاکانە، هەرچەندە زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی عەرەبی زمانی فەرمییە، بەڵام تا ئێستا لە بڕیارە دادوەرییەکاندا کاری پێناکرێت، لە یەکێک لە پانێڵەکاندا باس لە دانانی فەرەهەنگێک دەکات کە زاراوەیەکەی کوردی وەربگێڕدرێتە سەر زاراوەیەکی دیکە.
ئەوەشی خستەڕوو لە دوای کۆنفڕانسەکە پەیامێک پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت تا زمانی کوردی بکرێتە زمانی فەرمی لە نووسینی دەقە یاساییەکاندا.
ماوەی کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، سبەینێ لە کاتژمێر ٩ بەیان دەستپێدەکات، باس لە نوسین و ئامادەکردنی قامووسی یەکگرتووی وشە و زاراوە یاساییەکان لەگەڵ وشە و ڕستە یاساییەکان خشتەیەک بۆ کارکردن دەکرێت.