کۆمیتەی منداڵان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر توندوتیژی دژی منداڵان بڵاوکردەوە

بۆ پاراستنی منداڵان و نەهێشتنی توندوتیژی دژیان، کۆمیتەی منداڵانی ناوەندی شلێر لە شارۆچکەی قامیشلۆ بە دروشمی "منداڵەکانمان هیوای داهاتوون" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

بۆ پاراستنی منداڵان و نەهێشتنی توندوتیژی دژیان، کۆمیتەی منداڵانی ناوەندی شلێر لە شارۆچکەی قامیشلۆ بە دروشمی "منداڵەکانمان هیوای داهاتوون" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

قامیشلۆ

 

جۆرەکانی توندوتیژی بەڕەنگی جیاواز لەناو کۆمەڵگادا سەرهەڵدەدا. توندوتیژی دژی منداڵان یەکێکە لە شێوازەکانی نادادپەروەری و بەزۆری گەنجانی تەمەن ١١-١٥ ساڵ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، سەبارەت بەو پرسە و بە ئامانجی چاودێری منداڵان، کۆمیتەی منداڵانی ناوەندی شلێر لە شارۆچکەی قامیشلۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەردەم شارەوانیی گەلی قامیشلۆدا بۆ ڕایگشتیان خوێندەوە.

 

لەبەیاننامەکەدا هاتووە: بۆ داهاتوویەکی ئازاد، منداڵان پێویستە لە سەلامەتیدا بژین منداڵ مافی ئەوەی هەیە لەو ڕۆژەوەی کە لەدایکدەبن ژیانێکی باش بگوزەرێنن و پێویستە بپارێزرێن تا دەگاتە تەمەنی تێگەیشتن، ئێمە وەک کۆمیتەی منداڵانی شلێر بە دروشمی "منداڵەکانمان هیوای داهاتوون"  کەمپینی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە منداڵان و هاوسەرگیری پێشوەختە ڕادەگەیەنین.

 

"بەهۆی شەڕەوە منداڵان لە هەموو مافەکانیان بێبەشن"

بەڕێوەبەری کۆمیتەی منداڵانی سەنتەری شلێر، جولیا خەلۆ، لەوبارەیەوە وتی: "هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە کاریگەری خراپی لەسەر هەموو منداڵان هەیە، ئێمە دەمانەوێت وەک کۆمیتەی منداڵان ڕێژەی توندوتیژی دژ بە منداڵان بنبڕ بکەین، لەسەر ئەم بنەمایە چوار شوێنمان کردووەتە ئامانج بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکەمان لە شارۆچکەی قامیشلۆ، کامپی نەورۆز، گوندی تەنوری و گوندی تۆپیز-ی سەر بە شاری قامیشلۆ"

 

جولیا وتیشی: ئێمە دەمانەوێت منداڵی تێگەیشتوو و نەترس و خاوەن پێگەیان هەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی ئێمە بۆ ڕێکخراوەکانی مافی منداڵان ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئەرکەکانیاندا بوەستنەوە و منداڵان لە شەڕ بپارێزن.

ت.پ