کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: لە ماوەی سێ مانگدا ١٥٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ئیمرالی ڕوویداوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی ٣ مانگدا هەزار و ٥٢٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ناوچەی مەڕمەڕە و ١٥٤ حاڵەتی لە زیندانی ئیمرالی ڕوویانداوە.

ەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "İHD" ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافەکانی زیندانەکانی هەرێمی مەڕمەڕە"ی لە مانگەکانی تەمووز، ئاب و ئەیلوولدا ڕاگەیاند.

 

ڕاپۆرتەکە لە باڵەخانەی کۆمەڵەکە لە بەیئۆغڵو لەلایەن گۆڵسەرەن یولەری، بەرپرسی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و مەرال نەرگس شاهین و محەمەد عاجەلدین، ئەندامانی کۆمیسیۆنی زیندانەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕاگەیەندرا.

 

زیندانی مەرمەڕە/سیلیۆری، زیندانی کریکلارعەلی جۆریئیی، زیندانی قەرەتپە چۆرلو، زیندانی کاندیرا جۆری ئێف، ژمارە١ و ٢ تەکیرداغ، زیندانی جۆری ئێفی ئەدیرنە، زیندانی کراوەی کاندیرا، زیندانی عومرانییە، زیندانی پاشا کاپیسی، زیندانی بولوادین جۆریتی ، زیندانی سامسۆن کاڤاکجۆری ئێس، زیندانی سولوجە لە ئەدەنە ژمارەیەک، زیندانی دۆملو لە ئەرزروم، زیندانی داخراوی ئەرزنجان، زیندانی بەشیکدوزو لە ترابزۆن، زیندانی ئاکچەداغ مەلاتی جۆری تی، زیندانی جۆری تیی چیلیملی دۆزچە و زیندانی ژنانی ڕۆساڤا عێراق، لەنێو ئەو زیندانانەدان کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بە گشتی ٣٦٢ هەزار و ٤٢٢ کەس لە زیندانەکاندا ڕاگیراون کە ١٥ هەزار و ٥٢١ ژن و ٣ هەزار و ٥١٢ منداڵ و ٥ هەزار و ٣٢١ کەسیان لە سەرووی تەمەنی ٦٥ ساڵەوە لە زیندانەکانداڕاگیراون، لە کۆی گشتیی ٦٣ داواکاری پێشکەشکراو، ٤٦ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانی مەڕمەڕەدا تۆمارکراوە، کە ٢٦ حاڵەتیان لە مانگی تەمووزدا، ١٢یان لە مانگی ئاب و ٢٥یان لە مانگی ئەیلوولدا ڕوویانداوە و لە کۆی ٢٣ زیندانی پێشکەشکراو، ١٣ حاڵەت لە زیندانەکانی لە ناوچەی مەڕمەڕە بوون.

 

هەزارو ٥٢٥ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکان

لەئەنجامی٦٣ داواکاری پێشکەش بە کۆمەڵەکە، لەگەڵ ٣٢٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکان کە لەڕێگەی سکرینکردنی ڕۆژنامەوانییەوە تۆمارکراون، کۆی گشتی ٩٨٤ حاڵەتی پێشێلکاری لە زیندانەکانی دەڤەری مەڕمەڕە تۆمارکراون و ٢٢١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکان لەگەڵ ئەو داواکاریانەی کە لە زیندانەکان و بە گشتی سێ مانگ وەک باس کرا، هەزارو ٥٢٥ سەرپێچی لەم زیندانانەدا تۆمار کراوە.

 

٣٩ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ئیمرالی دژی ڕێبەری گەلی کورد

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ٣٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکان کە لەڕێگەی ڕۆژنامەگەرییەوە ڕوویانداوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکان لە زیندانەکانی دەڤەری مەڕمەڕە، بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دراوە و ئەو پێشێلکاریانەش بە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی بوووە، هەروەها لە کۆی ٣٢٠ پێشێلکاری ١١٥ حاڵەت پەیوەندی بە عومەر خەیری کونار و حەمیلییەڵدرم و وەیسی ئەکتاشەوە هەبووە کە سێ زیندانی بوون لە زیندانی ئیمرالی کەڕێگەیان پێنەدراوە چاویان بە پارێزەرەکانیان و خێزانەکانیان بکەوێت لەم زیندانەدا.

 

لیستی سەرپێچیەکان

١٥ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژیان، ٢٥٦ پێشێلکاری ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ و لێدان٣٦٠ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی تەندروستی.

 

١٠٥ حاڵەتی پێشێلکاری سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی خۆراکی گونجاو و تەندروست و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک و دابیننەکردنی پێداویستییەکانی چاودێریکردنی خۆ، ١٣١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی پەیوەندیو گۆشەگیری، ٧٤ حاڵەتی سەرپێچی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ناڕەوا، داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئەوەی لە کاتی سزادانەکەداڕوویدا.

 

٤١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری، دوو حاڵەتی پێشێلکاری سەبارەت بە مانگرتن لە خواردن و مافە پەیوەندیدارەکان.

 

ئەو پێشێلکاریانەی لەم ڕاپۆرتەدا باسکراون و لە زیندانەکانی دیکەی دەرەوەی دەڤەری مەڕمەڕە ڕوویانداوە بەم شێوەیەن:

ئەشکەنجەدان، پێشێلکردنی مافی تەندروستی، گۆشەگیری...

 

٧ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژیان، ٧٨ حاڵەتی ئەشکەنجەدان، خراپ مامەڵەکردن، لێدان و ڕەفتاری زەلیلکردن.

 

٤٠ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی تەندروستی، ٢٩ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی خۆراکی گونجاو و تەندروست، دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک و دابیننەکردنی پێداویستییەکانی چاودێریکردنی خۆ.

 

٤٤حاڵەتی پێشێلکردنی مافی پەیوەندی و گۆشەگیری، ١٠ حاڵەتی سەرپێچی پەیوەست بە دەستبەسەرکردنی ناڕەوا، داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئەوەی لە جێبەجێکردنی سزاکەدا ڕوویدا، ١٢ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری، یەک  پێشێلکردنی مانگرتن لە خواردن و مافە پەیوەندیدارەکان.