کۆمەڵەی "حوریە" گفتوگۆ لەسەر بڕیاری ڕێککەوتنەکەی بۆ سیداو دەکاتەوە
بەشداربووانی دانیشتنی گفتوگۆ جەختیان لەوە کردەوە، کە هەڵگرتنی ڕێککەوتنەکانی بۆ سیداو بە هەنگاوێکی یاسای و سیاسی گرنگ دانا، پێویستی بە گونجاندنی یاسای نیشتمانی هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و ئایینی.

نەجوا راهم
جەزائیر- لە ٤ی ئاب، جەزائیر بە فەرمی هەڵگرتنی ڕێکەوتنەکان بۆ هەندێک ماددەی ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک دژی ژنان (سیداو) ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە گفتوگۆیەکی بەرفراوانی لەناو کۆمەڵگەدا بەدوای خۆیدا هێنا، هەم لایەنگران و هەم نەیاران داوای تێگەیشتنیان لە ڕەهەندەکانی بڕیارەکە و کاریگەریە یاسای و کۆمەڵایەتییەکان کرد.
جەزائیر لە ساڵی ١٩٩٦دا سیداوی پەسەند کرد، بەڵام چەندین ڕێکەوتنی بۆ ماددەکانی ١٥ و ١٦ تۆمار کرد، یەکەمیان پەیوەندی بە یەکسانی نێوان ژن و پیاوەوە هەیە لەبەردەم یاسا و مافە مەدەنییەکان، دووەمیان پەیوەندی بە یەکسانی لە پەیوەندی هاوسەرگیری و خێزانییدا هەیە، لەوانەش جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردنی منداڵ، ئەم ڕێکەوتنە بۆ دەیان ساڵ بە گفتوگۆ مانەوە پێش ئەوەی لەم دواییانەدا جەزائیر هەڵوەشاندنەوەی فەرمی خۆی لەم ڕێکەوتنانە ڕابگەیەنێت، ئەمەش پابەندبوونی تەواوی خۆی بە بڕگەکانی ڕێکەوتننامەکەوە نیشان دەدات.
عائیشە سەریر، سەرۆکی کۆمەڵەی حوریە لە وتاری دەستپێکیدا، ڕونیکردەوە، کە ئامانجی گفتوگۆکە تێگەیشتن لە پاشخانی ئەم بڕیارە هەستیارە بوو، هەروەها پرسیارە بنەڕەتیەکەمان ئەوەیە بۆچی ڕێکەوتنەکە لەم کاتە تایبەتەدا هەڵگیرا؟ کاتەکەی بێتاوان نییە، و هەڵگری ڕەهەندی سیاسی و یاسای و کۆمەڵایەتیە کە شایەنی لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیە.
دەستێوەردانەکان لە کاتی دانیشتنەکەدا جیاوازیەکی ڕوونی هەڵوێستەکانیان ئاشکرا کرد، عەتیقە حەریشان، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ کاروباری خێزان و ژنان، جەختی لەوە کردەوە: کە بەهێزکردنی ژنان بۆ بەکارهێنانی مافەکانیان "کلیلی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە"، ئەو هۆشداریدا لەوەی کە ئەمە لەسەر حیسابی یەکگرتوی خێزان و پەیکەری کۆمەڵایەتی نایەت، هەر چاکسازیەکی یاسای دەبێت بەرژەوەندی تاکەکەسی لەگەڵ سەقامگیری بەکۆمەڵ هاوسەنگ بکات.
دەلیلە تریکی ئایت شاوش، پرۆفیسۆر پسپۆڕی یاسای خێزان و میرات، جەختی لەوە کردەوە: کە هەڵگرتنی ڕێکەوتنە زەوتکراوەکان مەترسی لەسەر کۆمەڵگە دروست ناکات ئەگەر خزمەت بە بەرژەوەندی ژنان بکات، و مافی جووڵە لەڕووی دەستووریەوە مسۆگەرە و ناکۆکی لەگەڵ نۆرمەکانی کۆمەڵگەدا نییە، بڕیارەکە ئامرازی یاسای نوێ بۆ ژنان دابین دەکات لە بەرگریکردنی مافەکانیان لە دۆسیەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا، بەڵام هاوکات پێویستی بە هاوتەریبکردنی یاسای نیشتمانی لەگەڵ پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکان هەیە.
زوبیدە ئاقروفا، زانای سیاسی، پێی وابوو، کە ئەم هەنگاوە هەڵگری ڕەهەندێکی سیاسی گرنگە، چونکە دەرگا بەڕووی چاکسازی فراوانتردا دەکاتەوە کە پێگەی ژنان لە کایەی گشتیدا بەرز دەکاتەوە، جەزائیر پەیامێک دەنێرێت بۆ دەرەوەی وڵات کە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت.
ئەو گفتوگۆیەی کۆمەڵەی "حوریە" دەستیپێکردوە، ڕەنگدانەوەی گەورەترین ئاڵەنگاری ئەمڕۆیە کە جەزائیر لەبەردەمیدایە: چۆن دەتوانین پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئاماژە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان ئاشت بکەینەوە؟ لە کاتێکدا زۆرێک پێشوازیان لە بڕیاری هەڵگرتنی ڕێکەوتنەکە کرد وەک بەهێزکردنی ماف و دەستکەوتەکانی ژنان، هەندێکی دیکە ترسیان لەوە هەبوو کە ئەم بڕیارە لەگەڵ بەها خێزانییە جەزائیریەکان بەریەک بکەوێت، سەرەڕای بۆچوونە جیاوازەکان، بەشداربووان هاوڕا بوون کە ئەم بڕیارە نوێنەرایەتی ساتێکی سەرەکی دەکات کە پێویستی بە گفتوگۆی فراوان هەیە لەناو کۆمەڵگەدا. هاوکات هاوڕابوون کە بەشداریکردنی کۆمەڵەی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە گفتوگۆکەدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک یان سەرلێشێواوییەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکە دروست نەبێت.
بڕیاری هەڵگرتنی ڕێکەوتنەکان لەسەر سیداو هێشتا هەنگاوێکی بوێرانەیە، هەم هیوا و هەم ئاڵەنگاری هەڵگرتوە، لە لایەک وێنەی جەزائیر وەک وڵاتێکی پابەند بە مافی مرۆڤ و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان بەهێزتر دەکات، لە لایەکی دیکەشەوە پرسیاری هەستیار دەوروژێنێت لەبارەی ئەگەری پێداچوونەوە بە یاسای بنەماڵە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاستیەکانی ئێستادا بگونجێت.