کۆمەڵەی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دامەزرا

کۆمەڵەی دۆکیۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دامەزرا، ڕاگەیەندراوە کە بەم زووانە زنجیرە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ٩٠ بەشی لە ژێر ناوی 'ژیانەوەی کورد' سەبارەت بە مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

 ناوەندی هەواڵ – کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا لەسەر هەژماری تایبەتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکەی خۆیی بە ڕاگەیاندراوێک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.

کۆمینەکە لە ڕاگەیاندراوەدا پەیوەست بە ئامانجی دامەزراندنییەوە وتوویەتی: "لە نێو ڕێڕەسمی ڕاگەیاندنی تەڤگەری ئازادی کورددا لە موزڵوم دۆغانانەوە تا غوربەتلییەکان، لە ئاپێ موسایانەوە تا خەلیل دۆغان. لە نازمەکان، جیهانەکان، کەماڵان، لە عەگیدانەوە تا گوڵستان گەڕان بە دوای حەقیقەتدا بەردەوام بووە و بەردەوامیش دەبێت."

ئاماژەش بەوەکراوە بۆ بەڵگەکردنی حەقیقەت، بۆ ڕووداوە گوزەراوەکان ببینە هێڵی مانەوەی ئایندەی هەمیشەیی و مانەوەمان پێویستییە بۆ نوسینەوەی مێژوویەکی ڕاست و درووست.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا زانیاری سەبارەت بە کۆمەڵەی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دراوە و وتراوە: لیژنەکە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات خۆی ڕێکخستووە و دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی ئەزموون و بەڵگەنامەی نزیکەی نیو سەدە لە چوارچێوەی پەیوەندیی ئازاد، و ئەرشیفێکی دەوڵەمەند، کۆبوونەوەیەکی خەباتی نوێی کاری بەڵگەنامەسازیی  لە کوردستان ئەنجام دەدرێت و بەمجۆرە دەبێت. بەمە خەباتی خۆیان دەدەنە دەست بەڵگەنامەکردن.

 

بۆ ڕاستکردنەوەی مێژوو

 

 کۆمەڵەی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا بەم شێوەیە دەڵێت:" بە ڕێنمایی ڕاستی و بەڵگەنامە و زانیاری، بە هێز و پشتیوانی بینراو، خۆبەدیهێنانی کۆمەڵگەکان بەدی دێت و هەموو ئەمانە بەرجەستە دەبن، بۆ بەها دەگۆڕدرێن ، ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە لە یادەوەری کۆمەڵایەتیدا دەچەسپێنرێن و بەو پێیەش بۆ هەمیشە دەمێننەوە، لە هەمان کاتدا ئەمە بۆ ڕاستکردنەوەی مێژوو تەواو بەسوود دەبێت.

 

 بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ڕزگاریخوازی ژنان دابمەزرێنینەوە و لەم چوارچێوەیەشدا هەموو حەقیقەتە سەرکوتکراو و شێواوەکان ئاشکرا بکەین، کۆمەڵەکەمان خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت و بێ مەرج خۆی بۆ ئەم ئەرکە تەرخان دەکات، بەڵگەنامەسازی تەنها لە لێدواندا سنووردار نییە، لە هەموو بوارێکی کۆمەڵگەدا یادەوەری دروست دەکات و پەروەردە دەکات، بە واتایەکی تر باری کۆمەڵایەتی بوون لە ئەستۆ دەگرێت، لە هەمان کاتدا بەرهەمێکی هەستیارە، دنیای ویژدان و زیرەکی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی دروست دەکات و باشتر دەکات و بنیات دەنێت، ئەم ڕاستیانەی کە باس دەکرێن هۆکار و پێویستییە، بۆ ئەوەی بتوانرێت کاری بەڵگەنامەسازی بە شێوەیەکی کاریگەرتر و گشتگیرتر و ڕێکخراوتر و لێهاتوانەتر ئەنجام بدرێت، بەو ئامانجە لەبەرچاوە، ڕایدەگەیەنین کە ئێمە لەژێر ناوی کۆمەڵەی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا، وەک بەشێک لە نەریتی پەیوەندی ئازاد، لە گەڕان و تێکۆشانی سەخت بۆ ڕاستی، جێگەی خۆمان دەگرینە بەر.

 

بەم زووانە فیلمی 'بوژانەوەی کورد' نمایش دەکرێت

 

 هەروەها کۆمەڵەی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند کە کۆمەڵەکەیان بە هەوڵێکی زۆر و ٨ ساڵ کارکردن زنجیرە دیکۆمێنتارییەکی ۹۰ بەش بە ناوی "بوژانەوەی کورد" لەسەر مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بە دوو وەشان، بە زمانی کوردی و تورکی ئامادەکردووە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم کارە بەنرخە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەبەردەم بینەراندا نمایش دەکرێت.