کەمپەینی یەکڕیزی ژنان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی سیمینار لە خوێندنگەکاندا

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمدا، کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێکیان پێشکەش بە خوێندکارانی خوێندنگەی بەهاری کچان کرد.

سلێمانی

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێکیان لە ئامادەیی بەهاری کچان لە شاری سلێمانی پێشکەشکرد.

 

سیمینارەکە لەلایەن ژینۆ ڕەشید و ئاوارە کەرکووک، ئەندامی کەمپەینەکەوە پێشکەشکرا، تێیدا کورتەباسێکی مێژووی ٢٥ی تشرینی دووەم و هۆکاری دەستنیشانکردنی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژێکی مێژووی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەستیپێکرد.

 

پاشان لەلایەن ژینۆ ڕەشیدەوە هۆشیاری دەربارەی جۆرەکانی توندوتیژی و خۆپاراستن لێیان باسکرا "پێویستە ژنانی گەنج هۆشیاربن لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەک کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرکات و شوێنێکدا ژنان لەلایەن پیاوانەوە دەستدرێژیان بکرێتە سەر پێویستە هۆشیارانە بە ڕووی توندوتیژییەکاندا بوەستنەوە و بەرەنگاری بکەن.

 

ت.پ