کەمپەینی هاوکاری لە کۆیە بۆ ڕۆژئاوا کۆتایی هات

کەمپەینی هاوکاری لە کۆیە بۆ ڕۆژئاوا کۆتایی هات و رادەدستی مانگی سووری کوردی کرا.

شیا کۆیی

 

کۆیە_لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، سەرپەرشتیارانی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری لەقەزای کۆیە کۆتاییهات و هەموو هاوکارییە داراییەکانیان ڕادەستی مانگی سووری کوردی کرد.

 

تاڤگە حەمە ساڵح ئەندامی کەمپینەکە وتی: ئێمە وەکو کچان و ژنانی کۆیە لەگەڵ کۆمەڵێک لەگەر برای چالاکوان و ڕۆژنامەنوس و خێرخوازان، و مامۆستایانی ئاینی و زانکۆ و خویندکاران، کەمپینێکمان دروست کرد، کەهەمو جین وتوێژەکان تێیدا ئەندام بوون، وجێگای خۆشحاڵیە کە خەڵک بەدەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن توانیمان نزیکەی پێنج دەفتەر دۆلار کۆبکەینەوە، بۆ لێقەوماوان و ئاوارەکانی ڕۆژئاوا.

 

باسی لەوەشکرد کە یەکەم کەس پارەی بەخشی ژنێک بوو، ئەوەش جێی دڵخۆشیە بۆ ئێمەو شانازیان پێوەدەکەم، کەمپەینەکە جگە لەکۆکردنەوەی هاوکاری، چەندین چالاکی دیکەو ڕێپێوانی سازکردووە لەشاری کۆیە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژ ئاوا، دواین چالاکیمان بەشداری کردن بوو لە مەڕاسیمی بەخاکسپارنی شەهید ئەحمەد لەکەرکوک کە لە ڕۆژئاوا شەهید بوو، هاوخەمیان بوین و هەربەشێکی کوردستان پێویستی بە ئێمە بێت ئامادەین.