کەمپینی بەخشینی قژ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە

یەکێتی ژنانی ئەلیڤی فەرەنسی لەگەڵ پڕۆژەی "هیوا لەگەڵ قژێکی کەم"هەڵمەتێکی بەخشینی قژی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی دەستپێکرد.

یەکێتی ژنانی ئەلیڤی فەرەنسی  لەگەڵ پڕۆژەی "هیوا لەگەڵ قژێکی کەم"هەڵمەتێکی بەخشینی قژی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانە ١٢ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی شێرپەنجە دەبن، فاکتەری جیناتیکی، خووخواردن، جگەرەکێشان، پیسبوونی هەوا، تیشکدان و سترێسیش کاریگەرییان لەسەر پێکهێنانی شێرپەنجە هەیە تێکڕای تەمەنی شێرپەنجەی مەمک کە بە تایبەتی لەژناندا باوترە بۆ ٣٠ ساڵ دابەزیوە،  ئەو پرۆسەیەی کە دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەست پێدەکات دەبێتە هۆی کاریگەری دەروونی لە نەخۆشەکاندا، بەتایبەتی ژنان بەهۆی لەدەستدانی قژیانەوە بە پرۆسەیەکی قورسدا تێدەپەڕن.

 

"دەبێتە دیاری بۆ ئەو ژنانەی کە لە چارەسەردا قژیان لە دەست دەدەن"

یەکێتی ژنانی ئەلیڤی فەرەنسی هەڵمەتێکی بەخشینی قژی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەستپێکرد لەگەڵ پرۆژەی 'هیوا لەگەڵ قژێکی کەم"، ژنان قژیان ڕادەست دەکەن بۆ سەنتەری ڕۆشنبیری ئەلیڤی لە هاوخەمی لەگەڵ نەخۆشانی شێرپەنجە، ژنانی خۆبەخشی یەکێتی ژنانی ئەلیڤی فەرەنسی، کە ئەو گرفت و پڕۆسەی چارەسەرییە لەبەرچاو دەگرێت کە لە ماوەی پرۆسەی چارەسەریدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، قژیان بۆ ئەو کەسانەی کە قژیان لە چارەسەردا لە دەست دەدەن، وەک دیارییەک دەبەخشێت.