کرماشان؛ بڵێسەی شۆڕش هێشتا دەسووتێت

شۆڕشگێڕانی کرماشان بە درێژەدان بە نووسینی دروشم نیشانی دەدەن کە بڵێسەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هێشتا دەسووتێت و خامۆش نابێت.

کرماشان

 

سەرەڕای هەموو سەرکوتکاری و مەترسییەکانی بەردەم تێکۆشەران و شۆڕشگێڕان، شەوانە نووسینی دروشم لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.

 

لەم نێوەندەدا دروشمی سەرەکی و ئەرێنی شۆڕش، واتە "ژن، ژیان، ئازادی"، بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی، لەسەر دەرگا و دیواری شارەکە دەردەکەوێت و جەستەی ستەمکاری و سیستەمی پیاوسالاری دەهەژێنێت.

 

دروشمەکانی دیکەی زۆرجاریش بریتین لە مردن بۆ دیکتاتۆر، مردن بۆ خامنەیی و مردن بۆ سوپای پاسداران، بەکرێگیراوان بە سڕینەوەی دروشمەکان هەوڵی پەردەپۆشکردنی شەرعیەتی حکومەت دەدەن، بەڵام هەم خۆیان و هەم خەڵکی شارەکە دەزانن کە ئەم ئاگرە لە ژێر خۆڵەمێشدا هەڵدەگیرسێتەوە و لە ڕاستیدا ڕێبازی خەڵک لە حکومەتەوە بووە بە شێوەیەکی وەرنەگیراو جیاکراوەتەوە.