کلیپێکی واتادار بۆ ڕۆژئاوا لە سیتیا نەخشاوە

لە ناوەندی کولتووری و هونەری سیتیا نەخشاوە، گروپی شەهید بێریڤان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد بێدەنگ نەبوون و بە کلیپێک هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.

شنگال 

 

لە ٦ی کانوونی دووەم هێرشێکی فراوان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو ڕۆژئاوای کوردستان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژژئاوا دەستیپێکرد. هێرشەکە لەلایەن هەتەشە و داعش و دەوڵەتی تورکیاوە دەستیپێکردووە.

 

دژی پلانی هێرشەکان کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا ڕاپەڕی و بەرخۆدانی بۆ هەموو جیهان ڕاگەیاند، لە هەموو شوێنێک کورد کە تێیدا دەژی، کراوە بە ناوچەی بەرخۆدان، چالاکییەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوامن.

 

گروپی شەهید بێریڤان، لە ناوەندی کولتووری و هونەری سیتیا نەخشا، کلیپێکیان بەناونیشانی "ڕۆژاڤا هێڵی سوورە" سەبارەت بە بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەلی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە کرد، سیتیا نەخشا ئەو کلیپەی کە ئامادەیان کردبوو، پێشکەشی هەموو شەڕڤانان و گەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد.