ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە هەڕەشەی لێکرابوو، ڕووبەڕووی هێرش بووەوە

ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ڕووسیا ئێلینا میلاشینا، لەلایەن ڕەمەزان کادیرۆڤ، سەرۆکی چیچانەوە کرایە ئامانج و بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشی کرایە سەر.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێلینا میلاشینا، کە بە ڕۆژنامەنووسێکی ئۆپۆزسیۆن لە ڕووسیا ناسراوە، لە چیچان هێرش کرایە سەری

 

لە بەیاننامەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی میمۆریالدا هاتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئێلینا میلاشینا و پارێزەر ئەلێکساندەر نیمۆڤ پێی دەچوون بۆ گرۆزنی پایتەختی چیچان بۆ چاودێریکیردنی بڕیاری دادگا لەسەر دۆسیەی سارێما موسایڤا، لەلایەن کەسانی دەمامکدار و چەکدارەوە ڕاگیراون و هێرش کرایە سەریان، بەڵگە و کەرەستەی تەکنیکی ڕۆژنامەنووسی ئێلینا میلاشینا زیانیان بەرکەوتووە و ئێلینا و پارێزەرەکەش بە توندی لێیان درا، ڕاشگەیەندراوە، کە ڕۆژنامەنووسەکە هەموو جەستەی بریندار بووە و چەند جارێک لە هۆش خۆی چووە.

 

بڕیار بوو چاودێری کەیسەکە بکەن

ئێلینا میلاشینا و پارێزەر ئەلێکساندەر نیمۆڤ بۆ چاودێریکردنی دۆسیەی سارێما موسایڤای ٣٥ ساڵ، هاوژینی دادوەری پێشوو و نەیاری ڕەمەزان کادیرۆڤی سەرۆکی ئیدارەی خۆسەری چیچان، چوونەتە گرۆزنی پایتەختی چیچان، چونکە سارێما موسایڤا کە ساڵی ڕابردوو دادگایی دەکرا، لە شاری نیژنی نۆڤگۆرۆد لە ڕووسیا ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ گرۆزنی.

 

میدیاکانی ڕووسیا باس لەوە دەکەن کە سارێما موسایڤا لەو دۆسیەیەدا کە ئەمڕۆ کۆتایی هات، بە تۆمەتی گەندەڵی و دەستدرێژیکردنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس دادگایی دەکرا و سزای ٥ ساڵ و نیو مانەوەی کامپی کاردا بەسەردا سەپێنراوە.

 

ئێلینا میلاشینا یەکێکە لەو کەمترین دەزگا میدیاییانەی کە ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و هەواڵێکی بەرفراوانی لەسەر دۆسیەی نۆڤۆیا گازیتا دروستکردووە و دۆسیەکەی ئامادەیە.

 

هەڕەشەی لێکرا

ڕۆژنامەنووس ئێلینا میلاشینا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ڕەمەزان کادیرۆڤ، سەرۆکی ئیدارەی خۆسەری چیچانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرا، دوای ئەوەی ڕەخنەی لە ڕێوشوێنە توندەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا گرت.