هێزەکانی ئێران هەڕەشە لە چالاکوان سۆنیا شەریفی دەکەن

سۆنیا شەریفی، یەکێک لەو کەسانەی کە بەشداری لە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  ئێران کرد، لە هەژماری دیجیتاڵی میدیاکەیدا ڕایگەیاند کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە تارانی پایتەختی ئێران، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دوای ئەوەی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتییەوە کوژرا. ڕاپەرینی "ژن. ژیان، ئازادی" لە ۹یەمین مانگی خۆیدا بەردەوامەو هێزەکانی ئێران هەموو ڕێگاکانی فشاریان خستە سەر خەڵک بەتایبەتی ژنان، سۆنیا شەریفی لە عەبدان لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە.

 

هەروەها سۆنیا شەریفی لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری وڵاتدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەستگیرکرا و بۆ ماوەیەک لە زیندانی ئیلام مایەوە، بە تۆمەتی بێ بنەما وەک جەنگاوەرێک دادگایی کرا، پارێزەرەکان ئەو تۆمەتەیان ڕەتکردەوە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە و دروستبوونی فشاری کۆمەڵگە، سۆنیا شەریفی لە ئەنجامی هەوڵەکانی پارێزەران ئازاد کرا.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بامشاد سولەیمانخانی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی عەبدان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری ئێراندا دەستگیرکرا و ڕۆژێک دوای ئازادکردنی لە زیندان بەهۆی ئازارێکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.

 

لە لایەکی دیکەوە، پۆلیسێک بە ناوی مەنسور سەگۆند لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستی لەکارکێشایەوە و بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.