جەنگی ئۆکرایناو ڕوسیا قەیرانی کەشوهەوای قوڵتر کردووە
بەپێی راپۆرتی پسپۆڕانی ژمێریاری كاربۆن، شەڕی ئۆكرایناو ڕوسیا قەیرانی كەشوهەوای قوڵتر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
هەروەها بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتەكە لە پەراوێزی لوتكەی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاوبكرێتەوەو ئاماژە بەوەکراوە، كە لە 12 مانگی یەكەمی شەڕی ئۆكرانیا دەبێتە هۆی زیادبونی 120 ملیۆن تۆن گازی گەرمخانەیی كە یەكسانە بە بەرهەمی ساڵانەی وڵاتێكی وەك بەلجیكاو بەهۆی جەنگەوە گازی ژەهراوی بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات .
لێنارد دی كلێرك سەرۆكی گروپێكی توێژەران باسی لەوەكردوە، پێشبینیان نەدەكرد دەردانی گازی ژەهراوی جەنگ ئەوەندە بەرچاو بێت، زۆرجار چاوپۆشی لە دەردانی گازی ژەهراوی بەهۆی ململانێكانەوە دەكرێت، ئەو ئامانجەی كە پێویستە هەمومان هەمانبێت ئەوەیە كە تاساڵی 2050 بگەینە كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و جێبەجێكردنی شێوازەكانی هەڵمژینی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگەهەوادا.
ژمێریاری كاربۆن لە لوتكەی كەشوهەوای COP28 ئەمساڵ لە دوبەی بەڕێوەدەچێت كە گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت، لەكاتێكدا وڵاتان هەڵسەنگاندن بۆ پێشكەوتنەكان دەكەن بەرامبەر بەو ئامانجانەی كەشوهەوا كە لەساڵی 2015 لە پاریس رێككەوتنیان لەسەر كردوە.