مێژوو بەرخۆدانی ١ی ئایار

١٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا، کرێکاران لە شیکاگۆی ئەمریکا مانگرتنیان دەستپێکرد بۆ ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن ببێتە ٨ کاتژمێر، ئەم بەرخۆدانە ڕێگەی بە هەموو چینی کرێکاران نیشانداو بووە هۆی ئەوەی ١ی ئایار ببێتە ڕۆژی جیهانی کرێکاران.

 

 

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- بۆ ماوەی چەندین سەدە خەڵک ناچارکراون لە بارودۆخێکی سەختدا کار بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیانیان، داواکارییەکانی ئەو کەسانەی کە کاریان دەکرد هەمیشە پشتگوێ دەخران یان دواخراون، یان هەرگیز هیچ گرنگییەکیان پێنەدراوە، سەدان کەس کە داوای مافەکانی خۆیان دەکرد و تێکۆشانیان دەکرد بۆ مافەکانی کرێکاران، سەرکوتکران و لە لایەن سیستمی دەسەڵاتدارییەوە ڕەتکرانەوەو کوژران، بێگومان لەم خەباتەدا، دەستکەوتەکانی کرێکاران لە لاپەڕەکانی مێژوودا نووسراون و تا ئەمڕۆش ناویان دەهێندرێت، ١ی ئایار، کە بووە بە هێمای خەبات و بەرخۆدان، لە مێژووی کرێکاراندا وەک ڕۆژی سەرکەوتن یادی دەکرێتەوە.

 

لە ئەنجامی داواکردنی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن، ۱ی ئایار بووە ڕۆژی کرێکاران، ئەم داواکارییە بۆ کرێکاران زۆر گرنگ بوو، لە سەدەی نۆزدەهەمدا، کرێکاران ڕۆژانە ١٨۱۸ کاتژمێر کاریان دەکرد، تەنها بۆ ئەوەی سکی خۆیان تێربکەن، ئەوان هیچ مافێکی کۆمەڵایەتییان نەبوو، زۆربەیان لە تەنیشت کارگەکاندا دەژیان، کرێکارەکان بەهۆی مەرجەکانی کارکردن تەنها بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ دەژیان، لە ٢١ی نیسانی ١٨٥٦، وەستاکانی بەردی ئوسترالییەکان لە ڤیکتۆریا دەستیان لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن کەم ببێتەوە بۆ ٨ کاتژمێر، ئەم چالاکییە هەموو ساڵێک بە مەڕاسیمێک یادی دەکرێتەوەو بووە ئیلهامێک بۆ کرێکاران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و بۆ یەکەم جار دەستیان لەکار بەردا، هەزاران کرێکار لە وڵاتەکەدا مانگرتنیان دەستپێکرد و دواتر ڕووداوەکانی وەک "هایمارکێت" مانگرتنیان دەستپێکرد و ئەو ڕووداوانە بوونە هۆی ئەوەی ١ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانی کرێکاران دیاری بکرێت.

 

بناغەکانی ١ی ئایار

لە ١ی ئایاری ١٨٨٦، کۆبوونەوەیەکی کرێکاران لە هایمارکێتی شیکاگۆ بەڕێوەچوو، یەکێک لە هۆکارەکانی کۆبوونەوەکە سەرکەوتنی سەندیکا بوو سێ هەفتە پیشووتر لە شیکاگۆ، لە کارگەیەکدا کە کەرەستەی کشتوکاڵی دروست دەکرد، کرێکاران بارودۆخی کارکردنیان شەرمەرزار کرد و ڕایانگەیاند کە مانگرتن دەستپێدەکەن، لەبەر ئەوە کرێکاران بە کۆمەڵ دەرکران، ئەوان چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد لە شوینی ئەو ٨٠٠ و ١٠٠٠ کەسەی کە لابران داوای ئەو پەنابەرانە بکەن کە لەبەردەم کارگەکەدا ڕاوەستاون، بەڵام تەنها ٣٠٠ کرێکار لە پڕۆسەکەدا داواکارییان پێشکەش کرد بەهۆی ئەو هەڵمەتەی کە لەلایەن ڕۆژنامەی کرێکارانەوە دەستیپێکرد، ئەمە سەرکەوتن بوو، دوای چەند ڕۆژێک مانگرتن لە شیکاگۆ دەستیپێکرد.

 

کرێکارەکان کوژران

لە ٣ی ئایاردا، پۆلیس هەوڵیدا ئەو کرێکارانە بڵاو بکاتەوە کە مانگرتنیان دەکرد و شەش کرێکار کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون، کرێکاران شەقامەکانیان بەجێنەهێشت و ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی هایمارکێت، لە ٤ی ئایاردا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا، لە هەمان ڕووداودا دوو پۆلیس کوژران، بەلایەنی کەمەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی و حەوت پۆلیس کوژران، ١١٠ هاوڵاتی مەدەنی و ٦٠ پۆلیس برینداربوون، لە ئەنجامدا سەدان پیشەنگی کرێکار دەستگیرکران و ٤ کەسیان بە شێوەیەکی نایاسایی دادگاییکران و لە سێدارە دران، لە ٥ی ئایاردا، دەستڕێژی لە خەڵک کراو ٧ کەس، لەنێویاندا منداڵێک، کوژران، ئەمە بووە ڕۆژێکی گرنگ بۆ بزووتنەوەی کرێکاران.

 

ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی دووەم  

نیودەوڵەوتی دووەم بە پێشنیاری نوێنەری کرێکارانی فەڕەنسا، ١ی ئایاری وەک ڕۆژی یەکگرتوویی و خەباتی چینی کرێکار ڕاگەیاند، لە ساڵی ١٨٨٩، نێودەوڵەتی دووەم یەکەم کۆنگرەی خۆی لە پاریس سازکرد،  لە ١ی ئایاری ١٨٩٠، کرێکاران وەڵامی بانگەشەیان دایەوە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا، خۆپیشاندان لە چیلی و پیرۆ ئەنجامدرا. لە ١ی ئایاری ١٨٩١، لە دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ، بە فەرمی وەک چالاکییەکی ساڵانە قبوڵکرا.