"بێدەرفەتی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ناچار دەکات کۆچ بکەن"

کامیلە کەنداڵ، هاوسەرۆکی گۆچیز-دێر ڕایگەیاند، ئەوان لەو شارانەی کە بوومەلەرزە لێیداون لێکۆڵینەوەیان کردووە و ڕایانگەیاند، کۆچکردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور-دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە مەرەش، لە ١١ شار باری نائاسایی ڕاگەیەندراو لەو شارانەی کە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون ئەوانەی کە دەمێننەوە بۆ ژیان تێدەکۆشن، هیچ ماڵێکیان نیە جگە لە مانەوە و ژیان لەگەل زۆر کێشەی دیکە، خەڵکێکی زۆر ڕوو لە گوندەکان دەکەن و هەوڵ دەدەن درێژە بە ژیانیان بدەن، زیان لێکەوتووان کە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەدا شارەکەیان جێهێشتووە، بە هۆی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دەگەڕێنەوە شارەکانیان.

 

لەشارەکان چاودێری کراوە

کۆمەڵەی چاودێری کۆچبەران "گۆچیز-دێر" و کۆمەڵەی چاودێری کۆچبەرانی میزۆپۆتامیا، کە ویستویانە دەستبەجێ چاودێری ڕووداوەکان بکەن، پەیوەندیان بە چەندین کەسەوە کردووە لە شارەکانی بوومەلەرزەکە، ئەو شاندە کە لە سەمسور و مەڵاتیا و مەرەش یان ئەو شوێنانەی کە وێرانکاریی زۆریان تیدابووە چاودیرییان کرد، دوای سەردانەکەیان ڕاپۆرتی سەرەتایی شارەکان ئامادە دەکەن، کامیلە کەنداڵ، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی چاودێری کۆچبەران (گۆچیز-دێر) بۆچوونی خۆی لەسەر شارەکان بڵاوکردەوەە ئاماژەی بەوەدا، کە وەک دوو کۆمەڵەی سەر بە پلاتفۆرمی لێکۆڵینەوەی کۆچ لە شارەکانی بوومەلەرزە ڕایانگەیاندووە، کە ئەوان وێرانکاری و بارودۆخی ژیان لە شوێنی خۆیاندا دەبینن.

 

"زیاتر لە سێ ملیۆن کۆچبەر هەن"

کامیلە کەنداڵ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە لەو مانگەدا خەڵکێکی زۆر کۆچیان کردووە و وتی: "پەیوەندیمان بە مەڵاتیا و سەمسور و مەرەشەوە کردووە پلانمان وایە بچین بۆ دیلۆک و هاتای، دوای ئەمە بەگشتی دەوترێت کە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ١٠ پارێزگاوە کۆچیان کردووە، بەڵام ئەم ژمارەیە ڕاست نییە، ئەم ژمارانە لەوانەیە بە درێژایی کات ڕوون ببنەوە، ئێمە پێمان وایە ڕێژەکە زیاتر لە سێ ملیۆنە، خەڵک هاندراون بۆ کۆچکردن لێرە خەڵک بە تایبەتی کۆچ دەکەن بۆ ناوچەی ئیجە، ئەناتۆلیای ناوەندی، و پارێزگاکانی نزیک لە ناوچەی بوومەلەرزە کە دەوڵەت خۆی خەڵک هان دەدات کۆچ بکەن، زۆر کەسیش ڕوو لە ماردین و شرناخ و وان دەکەن".

 

"زیانەکانی مەڵاتیا زۆر جددین"

کامیلە کەنداڵ ئاماژەی بەوەدا کەبزووتنەوەی کۆچکردن لەشارەکاندا جیاوازە و لەداهاتوویەکی نزیکدا هۆکاری زیادبوون و دابەزینی ئێستا دەردەکەوێت، لە سەمسور خەڵک زیاتر ماوەتەوە، لە مەڵاتیا کۆچی زیاتر هەیە و لە بەردەوامیدا وتی: "ئێمە سەرسام بووین بەو وێنەیەی کە لە مەڵاتیا بینیمان و زیانەکانی شارەکە زۆر جددین، وەک شارێکی مردوو وایەو چۆڵ بووە، ئێمە خەڵکێکی زۆرمان بینی لە شەقامەکانی سەمسور یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەمە لەوانەیە زیادبوونی گەڕاوەکان بێت، خەڵکی ئێرە نەیاندەویست بڕۆن، پێویستە لە پێکهاتەیە دیمۆگرافی و هۆکارەکانی کۆچکردن بکۆڵینەوە".

 

"خەڵک دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان"

کامیلە کەنداڵ ئاماژەی بەوەدا کەدوای مانگێک ژمارەی ئەو کەسانەی لە شارەکانەوە دێن زیادیان کردووە و بەشێوەیەکی سەرەکی لە شارەوە بۆ گوند و پاشان لە شارەکانەوە بۆ شارەکان، دۆخی ئابووری و هەستیاریی کاریگەری لەسەر خەڵک هەیەو وتیشی: "ئەم دۆخەی کۆچکردن بەردەوام دەبێت، بەڵام زۆر کەس وتوویانە کە گەڕانەوە دەستیپیکردووە، هەروەها باری ئابووری خەڵک زۆر گرنگە، خەڵک ناچارن کرێی قورس بدەن بۆ ئەو شوێنەی کە دەڕۆن ئەوانەی ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن بگەڕێنەوە بۆ شارەکان، جگە لە ئابووریش خەڵک دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان دیسان کۆچکردن لە گوندەکان کەمترە لە شارەکان، سەرەڕای ویرانیی خەڵکەکە شوێنەکانی خۆیان بەجێنەهێشت کاتێک پرسیارمان کرد وتیان: ناتوانین خاکەکەمان بەجێ بهێڵین، کێڵگەکانمان، ژیان لە گوندەکان زیاترە لە شارەکان، هەلومەرجی ژیان لە شارەکاندا زۆر کەمە".

 

"ژنان زۆرترین ئازار دەچێژن"

لە کۆتایی قسەکانیدا کامیلە کەندال تیشکی خستە سەر کێشەکانی ژنان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستە بگیرێتەبەر و وتی: "برینەکانی ئەو ژنانەی کە لێرە لە چادردا دەژین جدیترن، ژنان و منداڵان لەو چادرانەدا چاودێری دەکرێن کە لەلایەن خۆبەخشەکانەوە دروست کراون دیسان، شارەزایانی چاودێری تەندروستی بە سەختی کار دەکەن، کاری جدی هەیە لە لایەن خۆبەخشانەوە، ئەم هاودەنگییە هیوایەکی گەورە بە خەڵک دەدات، لە دژی وێرانکاری خەڵک پشتگیری یەکتر دەکەن، بەڵام نابێت دەوڵەت پرۆسەی دروستکردنی ئەو شارانە بەکرێ بدات، لە پڕۆسەی ئێستادا دارووپەردووەکان لە ماوەی ساڵێکدا لانادرێن، لەم پرۆسەیەدا پێویستە پێداویستیەکانی خەڵک چارەسەر بکرێت".