کۆچبەرانی سەرێکانی: ئاسایش بۆ ئێمە گرنگترین شتە

کۆچبەرانی سەرێکانی کە سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی قەسەدە و حکومەتی کاتی لە دیمەشق ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، دەڵێن: لەم دواییانەدا زۆر باس لە یەکگرتن دەکرێت، بەڵام کاریگەرییەکانمان نەبینیوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-دوابەدوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر سەرێکانی لە ساڵی ٢٠١٩، دەیان هەزار کەس بە زۆرەملێ لە شار و گوندەکانیان کۆچیان کرد و لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ بوون، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە ئێستادا لە ناوچەکانی واشۆکانی و سەرێکانی و ناوەندەکانی تری کۆچبەران دەژین و بەهۆی نەبوونی بارودۆخی ئەمنی و بوونی مین و بەردەوامی لەناوبردنی موڵکەکانیان تا ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵییان، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە دیمەشق ڕێککەوتنێک لە نێوان هێزەکانی وەسەدە و حکومەتی کاتی واژو کرا، یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە جەخت لەسەر مافی سەرجەم پەنابەران و کۆچبەرانی سووریا دەکاتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیان،

لەم ڕووەوە خەڵکی کۆچبەر و بە تایبەت ئەوانەی خەڵکی سەرێکانی بۆتە هیوا، خەڵکی سەرێکانی چاوەڕێی ئەوەن کە ئەم خاڵەی ڕێککەوتنەکە بە کردەوە جێبەجێ بکرێت و مەرجەکانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و شکۆمەندانە دابین بکرێت.

 

”دەمانەوێت پرۆسەی کۆچکردن لە سووریا کۆتایی پێبێت”

ژنێک بە ناوی سوریا، خەڵکی سەرێکانی، سەرنجی بۆ سەختییەکانی ژیان لە کامپەکەدا ڕاکێشا، وتی: لەم ساڵانەدا تووشی بارودۆخی سەختی ژیان و سەرمای زستان و گەرمای هاوین و نەبوونی دەرفەت بوون، بەڵام گەورەترین هیوایان گەڕانەوەی پارێزراوە بۆ ماڵ و وڵاتەکەیان، هەروەها ڕەخنەی لە بەردەوامی ئاوارەیی و دواکەوتنی چارەسەری کێشەی کۆچکردن گرت و داوای لە حکومەتی کاتی سووریا و ڕێکخراوە مرۆییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، داوای کرد هەنگاوی جددی بگیرێتەبەر بۆ گەڕانەوەی پارێزراو و شکۆمەندانە و بەردەوامی هەموو کۆچبەران و کۆتاییهێنان بە ساڵانی کۆچکردن.

 

”سیاسەتی بەئامانجگرتنی ژیان و سەرچاوەکانی خەڵک لە دێرەزوور بەردەوامە”

سوریا سەرنجی بۆ یەکڕیزی گەلانی ناوچەکە و پێکەوەژیانی نێوانیان ڕاکێشا و وتی: سیاسەتی دەوڵەتان هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی و ناتەبایی نێوان گەلان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان دەدەن، سوریا بیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورکیا ساڵانێکە ئاوی بۆ ناوچەکە بڕیوە و وتی: لەپێناو شکاندنی ئیرادەی خەڵک و بەئامانجکردنی ئابووری، ئێستا ئەمە لە دێرەزوور بە کردنەوەی دەروازەی ئاو ڕوویداوە، ئەم ئاوە زیانی بە ژیانی خەڵک و کێڵگەکان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە، کە ئەمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتانەیە کە ئامانجیان ژیان و گوزەرانی خەڵکە.

 

”گوندەکەمان وێران بووە”

فاتمە حەمید ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی شەڕ و وێرانکارییەوە تا ئێستاش زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکانیان ئامادە نین بۆ گەڕانەوە، هەروەها بوونی مینی چێندراو و داروپەردووی ماڵ و باڵەخانەکان مەترسییەکی گەورە بۆ گەڕانەوە دروست دەکەن، وتی: زۆرێک لە خێزانەکان سەردانی گوندی مەناجیرێمان کرد، بینیمان ماڵ و موڵکەکانمان وێران بوون و بارودۆخی ژیان لەوێ گونجاو نییە.

 

دووپاتی کردەوە، لەم دواییانەدا باسێکی زۆر لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتن کراوە، بەڵام کۆچبەران هێشتا کاریگەرییەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا نەبینیوە، گەل هیواخوازە ئەم هەنگاوانە ببێتە هۆی ئاشتی و ئاسایش و یەکڕیزی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و وتی: گەلی سووریا چەندین ساڵە پێکەوە دەژین و پێویستە ڕۆحی پێکەوەژیان و یەکڕیزی بگەڕێتەوە، باسی یەکگرتن چییە؟، ئەگەر ئەمڕۆ بچینە ماڵ و موڵک و ماڵی خۆمان، ڕووبەڕووی زۆر شت دەبینەوە.

 

”بە خۆشحاڵیەوە چوومە گوندەکە بەڵام بە ئازارێکی زۆرەوە گەڕامەوە”

جەختی لەوە کردەوە، دوای سەردانیکردنی ماڵەکەی، بینیویەتی کە ماڵ و کەلوپەلەکانی زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و زۆرێک لە ناوچەکان بەهۆی شەڕ و داروپەردووەوە ئامادە نین بۆ گەڕانەوە، هەرچەندە دڵخۆش بووە بە بینینی ماڵەکەی، بەڵام لە هەمان کاتدا بینینی داروپەردووەوکە ئازارێکی زۆری لە دڵیدا بەجێهێشتووە، وتی: هەرکەسێک ئێستا بچێتەوە ماڵەوە سەیر بکات، بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ و کەس نازانێت چییان بەسەر دێت، بانگەوازی من ئەوەیە کە مەرجەکانی گەڕانەوەی پارێزراو و شکۆمەندانە بۆ هەموو کۆچبەران دابین بکرێت.

 

”گەرانەوە بەبێ ئاسایش نییە”

نورا عەلی وتی: گەڕانەوەی پارێزراو مەرجی بنەڕەتی گەڕانەوەیانە بۆ گوند و شارەکەیان، هەروەها ئاسایش گرنگترین شتە بۆ ئێمە، بەبێ ئاسایش گەڕانەوە نییە، ئێمە بۆ ئاسایش کۆچمان کرد، لە گوندەکانمان دەمێننەوە تا گەنم دەچێنین و دواتر دەڕۆن، بەڵام کاتێک بە زۆر لە ماڵ و وڵاتمان دەرکراین، نەماندەتوانی هیچ شتێک لەگەڵ خۆمان ببەین، هەموو کەلوپەلەکانمان بەجێهێشت، هەربۆیە داوا لە ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین ڕێگە خۆش بکەن بۆ گەڕانەوەی پارێزراو و دەرکردنی چەتەکان لە گوند و شارەکان و هاوکاری پێشکەش بە کۆچبەران بکەن.