"داوای پاراستنی رۆژنامەگەری دەکەین"

ڕۆژنامەنووسان دیجلە موفتوئۆغلو و سەدات یڵماز کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنقەرە دەستگیرکران، لە پەیامێکدا کە لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە نێردراوە، داوای پاراستنی ڕۆژنامەگەرییان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو کەسانەی لە ١٥ پارێزگا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە کە لە ئەنقەرە دەستیپێکردو دوای ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن لە ناوەندی ئامەد دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "DFG"، سێدات یڵماز، سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و هاوژینەکەی سەڵما یڵماز لە ئامەد دەستگیرکران و فیلیز یڵماز خوشکی سەدات یڵماز لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا، ڕۆژنامەنووسان لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە پەیامیان نارد و داوایان لە خەڵک کرد کە پارێزگاری لە ڕۆژنامەوانی بکەن.

 

"داوای پاراستنی ڕۆژنامەگەری دەکەین"

دیجلە موفتوئۆغڵو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەوان کار بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان دەکەن و ئەوەشیان باس کردووە: وەک بەردەوامبوونی نەریتێکی زیاتر لە ٣٠ ساڵە، هەوڵ دەدەن دووبارە بێدەنگ بین، پێنج ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران لەو ئۆپەراسیۆنەی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ئامەد ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەی بەو ئۆپەراسیۆنانە کە چەندین ساڵە هەوڵ دەدەن ئێمە تۆمەتبار بکەن، گەڕانمان بەردەوامە بۆ ڕاستییەکە، هیچ بەربەستێک ناتوانێت ئەم ڕاستییە تاریک بکات، ئێمە داوا لە هەموو هەڤاڵانمان دەکەین کە پارێزگاری لە کاری ڕۆژنامەوانی بکەن لە دژی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانە.

 

سەدات یڵماز لە پەیامەکەیدا بۆ یەکگرتن وتویەتی:هاوڕێ و هاوپیشە خۆشەویستەکان من زۆر بەهێزم و مەحاڵە بۆ ئێمە پێنووسەکانمان لەبەردەم مافیادا لەبەردەم بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دابنێین، ئەوەی لە ئێوە چاوەڕوانم بەهێزکردنی هاوکارییە، هاوڕێکەم دیجلە موفتوئۆغڵوم بینی، سڵاوی بۆ هەموو هاوڕێیان هەبوو، هاوژین و خوشکەکەم دەستبەسەرن، ناچاربوونین کچە ١٣ ساڵانەکەمان بەجێبهێڵین لە ئامەد. سڵاو و خۆشەویستی.