ژنان داوای کاردانەوەی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئازادی بۆ زیندانیانی ژن

لە هەڵوێستێکی ناڕەزایەتی ژنان لە مەغریب داوای چاودێریکردن و کۆتاییهێنان بە بێدەنگی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی جیهانییان کرد لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکان بۆ زیندانیانی ژنان.

غەزە

 

یەکێتی گشتی ژنانی فەڵەستینی بە هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی ژن، بە بەشداریی ڕێکخراوەکانی ژنان، لە ژێر دروشمی "یەکگرتووی ناوەوە و یەکگرتووی دەرەوەی زیندانەکان" لە غەزە، هەڵوێستێکی جەماوەرییان ڕێکخست.

 

ئەندامێکی سکرتاریەتی گشتی یەکێتی گشتی ژنان، ئیعتیدال ئەبو قەمەر، لە میانی بەشداریکردنی چالاکییەک کە دوێنێ دووشەممە لەلایەن یەکێتی گشتی ژنانی فەڵەستینیەوە ڕێکخرابوو بە ئامانجی نیشاندانی هەڵوێستی هاودەنگی و پاڵپشتی لەگەڵ زیندانیانی ژن لە زیندانەکان بۆ درێژەدان بە پڕۆسەی خەباتی نەتەوەیی، بۆ گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی و گەڕاندنەوەی پەیکەری کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویییەکەی و پابەندبوون بەو بەڵگەنامەی ئاشتەوایی کە لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦دا دەرچوو، بە ناوی "بەڵگەنامەی زیندانییەکان".

 

ئیعتیدال وە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پەیماننامەی چوارەمی جنێڤ جێبەجێ بکات بۆ هەموو ئەو بڕگانەی کە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە لە ساڵی ١٩٤٩دا گەرەنتی کراون، هەروەها لیژنەیەکی یاسایی پێکبهێنن بۆ چاودێریکردنی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدەدرێن لە زیندانەکان بەرامبەر ژنان و پراکتیزەکردنی سیستماتیکی داگیرکاری دژی زیندانیانی ژن لە زیندانەکاندا و بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان لەبەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەک کە گەرەنتی پاراستنیان و گەڕاندنەوەی مافەکانیان و کەمکردنەوەی سزاکان بکات.

 

لای خۆیەوە، چالاکوانی فێمینیست سەماهەر میسری ڕایگەیاند، "هەوڵدەدەین لە پاڵ ئەو ژنە زیندانیانەدا بوەستین و پاڵپشتییان بین لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەخت و پراکتیزە توندوتیژانەی کە مافەکانیان پێشێل دەکەن، ئەمڕۆ ئێمە لە پشتیان وەستاوین و داوای ئەوە دەکەین، لە زیندانەکاندا بەدواداچوونیان بۆ بکرێت بەهۆی ئەو هێرشە توندانەی کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەر لە گۆشەگیر کردنی تاکەکەسی، سووکایەتی پێکردن و ستەمکارییەوە”.

 

ئەو چالاکوانە داوای لە کۆمەڵگە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لە تەنیشت ژنە زیندانییە فەڵەستینییەکان بوەستن و چاودێری بارودۆخیان بکەن لە زیندانەکاندا، ئەو سزایانەی کە ڕۆژانە بەسەریاندا سەپێنراوە کەم بکەنەوە، ڕێگە بە سەردانی خێزان و کەسوکاریان بدەن و زۆرێک لەو ڕێوشوێنانە ڕابگرن کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنانی فەڵەستینی و پێشێلی مافەکانیان دەکەن.

 

 

 

چالاکوانی سیاسی مەریەم ئەبودەقە هەڵوێستی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەوەی زیندانییە ژنەکان تووشی چی دەبن، "ئێمە وەک ژنان هاتووین هاودەنگی و پشتیوانی خۆمان بۆ زیندانیانی ژن پشتڕاست بکەینەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە تووشی توندترین جۆری توندوتیژی و شێوازی سیستماتیک دەبن کە پراکتیزە دەکرێن، پێشێلکردنی تایبەتمەندی ژنان و پشتگوێخستنیان پرسێکی زۆر گرنگە."

 

شاعیر ڕەحاب کەنعان، ئاواتەخوازی ئەوە بوو کە "بێدەنگی نێودەوڵەتی کۆتایی پێبێت و ویژدانی جیهان بەرزبێتەوە بۆ ئەوەی ژنە زیندانییەکان مافی خۆیان بەدەستبهێنن، ڕوونیشیکردەوە کە ماوەی ٢٣ ساڵە پاڵپشتی ژنانی زیندانی کردووە، بەو هیوایەی کە ئەوانیش سودببینن ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن و کۆتایی بە سزاکەیان بهێنن.

 

 

زیندانی ئازادکراو بەناوی ئومەیمە ئاغا، کە لە ساڵی ١٩٩٠ دەستگیرکراوە، ڕادەی توندوتیژییەکانی ناو زیندانی ڕوونکردەوە و وتی: "بە تۆمەتی چەقۆکێشان لە سەربازێک لە هاتووچۆدا لە دەروازەی ئێرێز دەستگیرکرام کاتێک هەوڵیدا سووکایەتیم پێبکات، پاشان دەستگیرکرام و سزای ١٧ ساڵم بەسەردا سەپێندرا، کە ٧ ساڵم بەسەربرد، و دوای چەندین ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵات ئازادکرام، لە ساڵی ١٩٩٧دا تووشی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و گۆشەگیری تاکەکەسی بووم، و تەندروستیم تێکچوو بەهۆی دووگیان بووم."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا بەمەبەستی پێدانی هەندێک زانیاری و دانپێدانان بە توندی لێی دراوە، "ماوەی دوو مانگ لە لێکۆڵینەوە چڕەکاندا مامەوە، دواتر چوومە زیندانی ناوەندی و تووشی دابڕانی تاکەکەسی و لێدان بووم،  دەستبەسەرکردن ژیانێکی سەختە، بەتایبەتی بۆ ژنانی فەڵەستینی کە وەک پیاو لە زینداندا ئەشکەنجە و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی زیندانییە ژنەکان جدییە و جگە لە دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی و زارەکی، و بێبەشکردنی لە چارەسەر و دەرمان، وەک ئەوەی تا ئێستا لەگەڵ زیندانی ئیسراع جەبیسدا ڕوودەدات، کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، تووشی مردنی خاو دەبنەوە بە ڕێژەی ٪٨٠ سووتانی توند و لە ڕووی پزیشکییەوە پشتگوێ خراوە، چونکە ڕێگەی پێنادرێت پشکنین و چارەسەری پزیشکیان بۆ بکرێت.