٢٩٤ هەزار بینا لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووخاون

زۆریێک لە بیناکانی تورکیا و باکووری کوردستان وەک خانووبەرەیەک فرۆشراون کە لەگەڵ ستانداردەکانی بوومەلەرزە دەگونجێت، بەڵام ٢٩٤ هەزار بینا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕووخاون و زیاتر لە ١٣٠ کەس فرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی تورکیا و سوریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ٤٠هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هێشتا دەیان هەزار کەس بێسەروشوێنن و سۆشیال میدیا پڕن لە نموونەی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تازە دروستکراو کە وەک قەڵای خۆڵ داڕماون و دانیشتووانیان لە ژێر داروپەردوودا نێژراون، زۆرێک لەو بینایانە وەک خانووبەرەیەک فرۆشراون "کە لەگەڵ نوێترین ستانداردەکانی سەلامەتی بوومەلەرزەدا دەگونجێت".

 

بەشێک لە بەڵێندەرانی بەرپرسیار هەوڵیان داوە لە تورکیا هەڵبێن، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە ١٣٠ کەس دەرچووە بەهۆی پێشێلکردنی کۆدەکانی سەلامەتی و چەند خاوەن کۆمپانیایەکی بیناسازیش دەستگیرکراون،  وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ، سوێندی خوارد کە “هەموو ئەوانەی تاوانبارن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.

 

بەڵام ئەم جۆرە تەماح و قازانجگەرایی ئاشکرا تاوانی تاکەکەسی نینم ئەم کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانە نەدەکرا بەبێ مۆڵەتی بیناسازی کە لەلایەن دەوڵەتەوە دەرچووبێت، بەبێ واژۆی پەسەندکردنی پشکنەرانی بیناسازی بەناو سەربەخۆ و بەبێ ڕاپۆرتی پێویست لە تاقیگەکانەوە کە کۆنترۆڵی کوالیتی کەرەستەی بیناسازی ئەنجام دەدەن، دروست بکرێن.

 

ئەوان نەیاندەتوانی بەرەو پێشەوە بچن بەبێ گۆڕانکارییە زۆرەکانی حکومەت لە یاسای بیناسازی و خانووبەرەدا، کە هەموو ئەمانە مەبەستیان ئاسانکاری بوو بۆ گەشەکردنی ئاوساواوی کەرتێکی بیناسازی وێرانکەر و تێرنەکراو.

 

ئەمە یەکەمجار نییە لە تورکیا کە بوومەلەرزە وێرانکەرەکان حکومەتێکی گەندەڵ و بێتوانا ئاشکرا بکەن. بەڵام زیاتر لە ٢٠ ساڵە ئاکەپە لە دەسەڵاتدایە،  کات و ئامرازەکانی هەبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەرتێکی بیناسازی بەناوبانگی ساختەکاری، کۆنتڕۆڵکردنی بەڵێندەرە نابەرپرسەکان و دابینکردنی خانووبەرەی سەلامەت و تەندروست بۆ هەموو هاوڵاتیان لە وڵاتێکی بومەلەرزەدا.

 

بەپێی ئەو ژمارانەی کە پلاندانەری شارەکان بوگرا گۆکچە، بەرپرسێکی باڵای شارەوانی ئەستەنبوڵ، توانیویەتی دەستیان پێ بگات، تا ئێستا ٢٩٤ هەزار بینا لە سەرانسەری ناوچەکەدا کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی هەفتەی ڕابردووەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

 لە کاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا خەریکی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە، گەڕان بەدوای بەڵگەدا دەستیپێکردووە، لەدوای بوومەلەرزەکان، شارەزایان هۆشداریان داوە، زۆر گرنگە لیژنە یاساییە سەربەخۆکان نمونەی کۆنکرێت و تیر و پۆڵا پشتگیری لە باڵەخانە ڕووخاوەکان کۆبکەنەوە، هەروەها داوای مۆڵەتی باڵەخانەکان و کاغەزی مۆڵەتدان لە شارەوانییەکان بکەن، هەروەها بەڵگەی ئەوە بەڵێندەرانی لاوەکی پابەند بوون بە هەموو ستاندارد و ڕێساکانی ئێستای سەلامەتی بیناسازی. ئەو پارێزەرانەی کە ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەکە کراون، پێشتر هاوکارەکانیان و خەڵکیان ئاگادار کردووەتەوە لە هەوڵەکانی لەناوبردنی ئەو جۆرە بەڵگانە هەیە.