ڕێکخراوی ئەمنستی کەمپەینێک رادەگەیەنێت

ڕێکخراوی ئەمنستی داوای ئازادکردنی پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسەکەی بادینان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" نامەیەک بۆ دیندار زێباری سەرۆکی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێم، دەنێرێت و تێیدا دادگاییکردنی پێنج ڕۆژنامەنووسەکەی بادینان بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدات، و مەترسی نەخۆشکەوتنیان لە زیندانە قەرەباڵغەکاندا کە زیاتر لە ١٠٠ کەسی تێدایە دەخاتەڕوو.

لە نامەکەدا ئەمنستی دەنووسێت کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا ئەو ڕۆژنامەنووسانە زیاتر لە سێ مانگ دەستیان بە پارێزەر و کەسوکارەکانیان نەگەشتووە و لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان کردووە.

 

لە دوای ئەو نامەیە ڕێکخراوی ئەمنستی کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوەی بۆ پشتیوانی و ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان لەسەر ماڵپەڕەکایان بە زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند، ئەو کەمپەینانەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندوون لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین کەیسیان بە ئەنجام گەیاندووە، تەنها پێویستە ئەو بڕە واژۆیەی داوادەکرێت کۆببێتەوە.

 

لینکی کەمپەینەکە: https://www.amnesty.org.uk/urgent-actions/iraqkrg-journalists-must-be-released-immediately

 

ت.پ