ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە جیهاندا ٣٠٤ ملیۆن کۆچبەر هەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە سەرانسەری جیهاندا ٣٠٤ ملیۆن کۆچبەر هەن کە ڕووبەڕووی مەترسیی گەورەی تەندروستی دەبنەوەو وتی: سیستەمە تەندرووستییەکانی ئێستا ناتوانن وەڵامی پێویستییەکان بدەنەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO"، سەبارەت بە ژمارەی پەنابەران و دۆخی تەندروستییان ئامارێکی نوێی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، لە سەرانسەری جیهان ٣٠٤ ملیۆن کۆچبەر هەن، کە ١٧٠ ملیۆنیان کۆچبەر کرێکارن، نزیکەی ١١٧ ملیۆن کەسیش بە زۆر لە ناوچە و زێدی خۆیان دابڕێنراون، هەروەها ٤٩ ملیۆنی منداڵن و ٢،٣ ملیۆنیش وەکو پەنابەر لەدایک بوون.
ئاماژە بەوەکراوە، ٧١٪ـی کۆچبەران لەو وڵاتانە دەمێننەوە کە داهاتیان کەم یاخود مامناوەندە، ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان نایەکسان بن، ژنان و منداڵانی کچ زیاتر دەبنە ئامانجی توندوتیژیی ڕەگەزی، منداڵانی بێ دایک و باوک ڕووبەڕووی مەترسیی بەکارهێنان دەبنەوە، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش هەم لە ڕووی ڕاگەیاندن و هەم لە ڕووی جیاکارییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورە دەبنەوە.
ئەوەش ڕاگەیاندراوە، کە مەترسی لەسەر تەندرووستیی کۆچبەران و پەناپەران، بەهۆی زەحمەتیی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان، ئاستەنگی کەلتووریی، زمان و جیاکارییەوە تا دێت زیاددەکات، شەڕ و کارەساتە سرووشتییەکان بەهۆی قەیرانی ئاووهەواوە دۆخەکە سەختتر دەکات، ئەم هەلومەرجانە لە بەرمابەر ملیۆنان مرۆڤدا دەبنە هۆکاری نەخۆشی گوازراوە، نەخۆشیی درێژخایەن و نەخۆشییە دەروونییەکان.
چیکوەی کوەهاز، بەڕێوبەری بەرنامەی تەندرووستیی خێرای RTC ئاماژەی بەوە کرد، قەیرانەکان بوونەتە هۆی لاوازیی سیستەمی تەندرووستی و لە ئێستادا مەترسیی زیاتری لەسەر ئەوانە دروستکردووە کە خۆیان لە مەترسیدان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی RTC کە داتای ٩٣ وڵاتی خستووەتە ڕوو، تەنها ٤٢٪ـی وڵاتان خاوەن پلانی ئامادەکارین بۆ دۆخی بەپەلەی تایبەت بە کۆچبەران و پەنابەران، تەنها ٤٠٪ـی کارمەندانی تەندرووستی فێرکاریی خزمەتگوازیی پێویست بە گوێرەی کەلتوورە جیاوازەکان وەردەگرن، ڕێژەی ئەو وڵاتانەی کە داتای سیستەماتیکی پەیوەندیدار بە کۆچبەری کۆدەکەنەوە، تەنها ٣٧٪ـە، هەروەها تەنها ٣٠٪ـی وڵاتان بۆ کەمکردنەوەی وتارە جیاکارییەکان دژی کۆچبەران هەڵمەتی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەبەن.
داتاکانی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) ئاشکرایدەکەن، تەنها ٢٣٪ـی ١٠،٦ ملیار دۆلار تەرخانکرا کە بۆ ساڵی ٢٠٢٥، ئەمە هۆشداری ئەوە دەدات کە زیاتر لە ١٢،٨ ملیۆن کەس لەوانەیە دەرفەتی دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریی سەرەتایی تەندرووستی لەدەستبدەن.
لە کاتێکدا بەشێک لە وڵاتان سیاسەتی پشتیوانی لە کۆچبەران پەیڕەودەکەن، بەڵام بەشێکی تریان چوارچێوەی بیمەی تەندرووستییان سنووردارکردووە، کە ئەمەش بووەتە هۆی مەترسیی گەورە.