ڕێکخراوی سارا هەڵمەتی دژی توندوتیژی دەستپێدەکات

نیسریا مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە بەبۆنەی مانگی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە.

نەغەم چاچان 

 

قامیشلۆ-ڕێکخراوی سارا کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و پاراستنی مافەکانی ژنان، ڕێکخراوەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەڵمەتێکی دەستپێکردو دەچێتە خوێندنگەکان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک وۆرک شۆپی هۆشیاری بۆ ژنانی گەنج لە چەندین خوێندنگەی کچان و کوڕان، ئامانجی ڕێکخراوەکە دروستکردنی نەوەیەکە کە بتوانێت بە زانست و هەڵوێست ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک ببنەوە و چارەسەر بۆ کێشەکانی گەنجان و ژنان بدۆزنەوە و کۆمەڵگەیەکی یەکسان و تێگەیشتوو بونیاد بنێن.

 

نیسریا مەحمود، بەڕێوەبەری سارا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بەو هەڵمەتەی کە ڕێکیان خستووە.

 

"بە ئامانجی ٢٥ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد"

نیسریا مەحمود ڕایگەیاند کە هەڵمەتەکەیان بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت و هۆکاری دەستپێکردنی  بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: بەهۆی ئەوەی بینیمان بەشێک لە گەنجان مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، هەستمان بە پێویستی کردووە بچنە  خویندنگەکان و هەندێک سیمیناری هۆشیاری لەماوەی ئەم مانگەدا لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام بدەین، پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرێتی خوێندنگەکانەوە کرد لە قامیشلۆ، کەمپینەکەمان بە بەیاننامەیەک ڕاگەیاند و بۆ ماوەی مانگێک لە ٢٣ی تشرینی دووەم تا ٢٣ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

 

"نوسینگەکانی ڕێکخراوی سارا لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان"

نیسریا مەحمود ڕایگەیاند کە نوسینگەکانی ڕێکخراوی سارا لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان و ڕایگەیاند کە هەمیشە سیمینار ئەنجام دەدەن، بروشور بۆ ئەو کەسانە دابەش دەکەن کە کێشەیان هەیە و ناتوانن بێنە ناو ڕێکخراوەکە و قسەیان لەگەڵ بکەن وتی: مەبەست لە دابەشکردنی ئەو بروشورانە دۆزینەوەی چارەسەرە، زۆر کەس قسەمان لەگەڵ دەکەن و دەیانەوێت جارێکی دیکە سیمیناریان بۆ بکەین، ئێمە لە هەر شوێنێک داوایان لێبکرێت سیمیناریان پێدەدەین، بەو پێیەی نوسینگەکانی ڕێکخراوی سارا لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان، پەروەردەمان  لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، ئێمە نوسینگەمان هەیە لە زۆر کامپ و لە زۆرێک لە شارەکانی کۆبانێ، حەسەکە، حەلەب، عەین عیسا و ئێستا دەست دەکەین بە کردنەوەی نوسینگەی لەوێ.

 

‘سیمینارەکانمان هەمیشە بەردەوامن’

نیسریا مەحمود ڕایگەیاند کە نوسینگەیەکی ناوەندییان لە قامیشلۆ هەیە و ڕایگەیاند کە هەڵمەتەکانیان لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکەن، سیمینارەکانیان هەمیشە بەردەوامن و لە چوارچێوەی سیمینارەکاندا کارەکانی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: دەچینە ناو زۆر ماڵ و سەردانیان دەکەین بۆ بینینی بارودۆخی ژنان، هەروەها دەچینە ناو گوندەکان، چووینە ناو زۆر گوند و پەروەردەمان پێدان، زۆرجار سوودمەند دەبین لە پرسیار و بارودۆخی ژنان، بۆ هەر شوێنێک بچین پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمۆن و ئەنجومەنەکانیان هەیە.

 

"لە سەرجەم نوسینگەکاندا سیمیناری پشتیوانی دەروونی بەڕێوەدەچێت"

نیسریا مەحمود ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوی سارا لە سەرەتای شۆڕشەوە دامەزراوە و وتی: لە ١ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣  سارا دامەزرا، لەبەر ئەوەی زۆرێک لە ژنان ڕووبەرووی توندوتیژی بوون، زۆرێک لە مامۆستایان کۆبوونەوە و ویستیان ڕێکخراوێک دابمەزرێنن کە ژنان بپارێزێت، وەک ڕێکخراوی سارا پاڵپشتی دەروونی پێشکەش بە ژنان دەکەین، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە هەوڵیان داوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن، سیمینارەکانی پشتگیری دەروونی لە هەموو نوسینگەکانماندا بەڕیوەدەچێت.