ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە داعش دەدات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە نابێت ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داوە بێ سزا بمێننەوە و بانگەوازێکی بەپەلەی کرد.
ناوەندی هەواڵ
کریستین بێکەرل، جێگری بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەبارەت بە هێرشەکانی هەەتشەو داعش و گروپە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە تورکیا، لەناویاندا دەستبەسەرداگرتنی زیندانەکانی داعش هەیە، لێدوانێکی دا.
کریستین بێکەرل ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتدارانی سووریا لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێداچوونەوەی هەماهەنگ بە سەرجەم زیندانەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ئەنجام بدەن.
کریستین بێکەرل ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستبەجێ بەڵگەنامەکانی ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داوە بپارێزرێن و وتی: ئەمەش شوێنەکانی کۆمەڵکوژی و گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەگرێتەوە، هەروەها بەڵگەنامەکانی ناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، بەڵگەکانی ئەو تاوانانەی کە لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە، هەم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سوورییە بێسەروشوێنکراوەکان و هەم بۆ ئەوانەی کە بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادگایی دەکرێن، چارەنووسسازە.
وتیشی: ململانێ نوێیەکانی سووریا کاریگەریی وێرانکەری لەسەر خەڵکی مەدەنی هەبووە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و نەهێڵن خەڵکی مەدەنی باجی شکستی نوێ بدەن.