ڕێکخراوێکی ئەڵمانی پاڵپشتی هەڵمەتی دژ بە سێدارە کرد
ڕێکخراوی دەستوەردانی چەپی ئاڵمانی پشتیوانی لە هەڵمەتی کژار لە دژی لەسێدارەدان لە ئێران کرد.

ناوندی هەواڵ
ڕێکخراوی چەپی دەستوەردانی ئاڵمانی بە ڕاگەیەندراوێک پشتیوانی لە هەڵمەتی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) دژی سێدارە لە ئێران کرد.
لە پەیامی پشتیوانیدا، ئەمانەی خوارەوە هاتووە: بە ناوی چەپی دەستوەردانەوە، بە توندی ئەو سزایەی لەسێدارەدان شەرمەزار دەکەین کە ڕژێمی ئێران دوژمنی ژنان، سزای سێدارەی بۆ ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لە سێدارە داوە، ئێمە دەمانەوێت سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێتەوە، لێرەدا ئێمە پشتیوانی لە شۆڕشی فێمینیست لە ئێران و ڕۆژهەڵات دەکەین.
ئێمە دەڵێین:
نا بۆ لەسێدارەدان!
بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد!
ژن، ژیان، ئازادی!