ڕێکخراوە تەندروستییەکانی سلێمانی بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانیان خستەڕوو

زیاتر لە نۆ ڕێکخراوو سەندیکای تەندروستی لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین پزیشکی بەتوانا، بۆ گەیاندنی هاوکارییە تەندروستییەکان بە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ڕێکخست.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە بارەگای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوون و بەشداریکردنی نۆ ڕێکخراوی تەندروستی سلێمانی، بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشەوە ئاماژەیان بەوەکرد، زیاتر لە چوار بارهەڵگر بە مەبەستی چارەسەرکاری پێداویستی پزیشکی دەگەیننە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

هاوژین عوسمان، سەرۆکی ڕێكخراوی کارمەندانی تەندرووستی لقی سلێمانی، وتی: لە ڕێگەی نۆ ڕێکخراوی تەندروستیی و بە هاوکاری چەندین ڕێکخرتاووی تەندروستی و هاوکاری مانگی سوور و نوێنەری پەیەدە، کۆمەک و هاوکارییە تەندروستییەکان لە ڕێگەی چوار بارهەڵگرەوە دەگەیەندرێتە دەست رۆژئاوای کوردستان، ئەم کەمپەینە بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕادەگەیەندرێت، کە کەمپەینی کۆکرددنەوەی هاوکاریە پزیشکییەکانە، و دەرمانەکان بە هاوکاری ڕێکخراوە پزیشکییەکان بگەیەنینە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە کردنەوەی سنووری سێمێلکایە تا لە ڕێگەیەوە هاوکارییەکان و پززیشکە پسپۆڕەکان بگەیەنینە شوێنی مەبەست.  


فەرحان محەمە، نوێنەری ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان وتی: لە ئێستادا ڕۆژئاوای کوردستان پێویستی بە سەرجەم هاوکارییەکان هەیە، لە دۆخێکی سەختدا دەژین. پێویستە لە ڕێگەی هاوکاریی و کۆمەکەکانەوە بە هانایانەوە بچین، داواکارم لە سەرجەم هاوڵاتیان و سەرمایەدارانی باشووری وکردستان لە ڕێگەی گەیاندنی هاوکارییەکانیانەوە پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. 

 

" کەسرەستە پزیشکییەکان لە ڕێگەی پزیشکانی گستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت" 
پزیشک هومەیمە حوسامەدین، نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی لقی سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێگەی تیمێکی پزیشکییەوە، ئامادەکاری بۆ کۆکردنەوەی پێداویستییە پزیشکییەکان و گەیاندنی دەکرێت وتی: زیاتر لە چوار بارهەڵگر کە تێیدا مەوادە پزیشکییەکان لەخۆ دەگرێت، لە ڕێگەی دەزگای میدیای کەناڵ هەشتەوە دەیگەیەنینە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بەردەوامە، کەشووهەوا ساردە بۆ هەڵگرتنی کەرەستە پزیشکییەکان زۆر گونجاوەو کێشەی تەندروستی لێ ناکەوێتەوە. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لە ئێستادا پێویستیان بە پزیشکی نەشتەرگەری هەیە، لەگەڵ گروپی سەندیکای پزیشکاندا هەوڵی چارەسەرکردن و گەیاندنی پزیشکی پسپۆڕ دەدرێت، تا بتواندرێت چارەسەری بریندارەکان بکرێت، هەمووی لەژێر سەرپەرشتی پزیشکانی پسپۆڕدا ئەنجامدەدرێت.