ئاگر لە کابینەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە کەوتەوە

لە ماڵاتیا ئاگر لە کابینەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کەوتەوە.

 

ماڵاتیا

 

لە ماڵاتیا، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کاریگەری لەسەر بوو، ئاگر لە کابینەی زیانلیکەوتووانی بوومەلەرزەکە کەوتەوە، لەو کابینەیەی لەبەردەم نانەواخانەی ئینۆنو دوای ئەوەی خەڵکی دەوروبەری ناوچەکە بینیان ئاگر کەوتووەتەوە تیمی ئاگرکوژێنەوەیان ئاگادارکردەوەو چوونە ناوچەکە، توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت بەبێ ئەوەی بڵاوببێتەوە بۆ کابینەکانی دیکە. 

 

بەپێی زانیارییەکان هیچ کەسێک بەهۆی ئەو ئاگرەوە بریندار نەبووە کە لە کابینەکەدا کەوتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە چیتر کابینەکە ناتواندرێت بەکاربهێندرێت.