نیوەی ژنانی شارەکانی هیندستان لە ماڵەوە دەمێننەوە

ژنانی هیندستان بەهۆی هەراسانکردن، توندوتیژی و دەسترێژی و نەبوونی ئاسانکاری هاتوچۆی سەلامەت بۆیان ناچارن لە ماڵەکانیان دەمێننەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەڕیگەی کۆکردنەوەی داتا و ڕاپرسییەوە تویژینەوەیەک لە ناوچە جیاوازەکانی هیندستان ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو کە چۆن نایەکسانی جێندەری کاریگەری لەسەر جووڵەی ڕۆژانەی هیندستان هەیە.

 

ڕاپرسی کاران لە ساڵی ٢٠١٩دا لە سەرانسەری هیندستان بڵاوبوونەوە و زانیارییان کۆکردەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کاتەکانی خەڵک ڕۆژانە، سەیری کۆمەڵە داتایەکی ١٧٠ هەزار کەسیان کردووە کە لە شار و شارۆچکەکاندا دەژین، کە بەشێک بوون لە ڕاپرسییەکە.

 

کاتێک ڕاپرسی کاران سەردانی ماڵەکانیان دەکرد، زیاتر لە نیوەی واتە ٪٥٣ ژنان دەڵێن کە ڕۆژی پێشووتر نەچوونەتە دەرەوەی ماڵ، بەڵام ڕێژەی پیاوان کە لە ماڵەوەبوون ٪١٤ بووە.

 

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە کچان زیاتر لە کوڕان لە تەمەنی خوار ١٨ ساڵیدا کە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٩ ساڵیدایە ئەگەری چوونە دەرەوەیان کەمترە، هەروەها کاتێک ژنان گەیشتوونەتە تەمەنی ناوەڕاست جوڵە و چوونە دەرەوەکانیان کەمتربووەتەوە، ئەوە نیشان دەدات کە ئەو نۆرمە کۆمەڵایەتییە کۆنەپەرستانەی کە ژنان سنووردار دەکەن لە کارکردن لە دەرەوەی ماڵەوە، یان چوونە دەرەوەی ماڵەوە بەهیچ شێوەیەک لە سەرەتای منداڵییەوە کاریگەرییەکانیان دەستپێدەکات.

 

توێژینەوەکە جیاوازییەکی بەرچاوی لە ڕۆڵی ڕەگەزیدا ئاشکرا کردووە، ژنان تاڕادەیەکی زۆر کاری ماڵەوەی بێ مووچەیان دەکرد لە کاتێکدا پیاوان کاتیان لە چالاکییەکانی دەرەوەی ماڵەوەیان ئەنجامداوە، ژنانی تەمەن ٢٥-٤٤ ساڵ بە تێکڕا ڕۆژانە هەشت کاتژمێر و نیویان لە کارەکانی ناوماڵ یان چاودێریکردندا بەسەر دەبرد، پیاوانی هەمان گروپی تەمەن کاتێکی کەمتریان لەو کارانەدا بەسەربردووە، تەنها ٪٣٨ ژنانی ئەم گروپە ڕایانگەیاندووە کە چوونەتە دەرەوە لە ماڵەوە، لەکاتێکدا ٪٨٨ پیاوان لە هەمان تەمەن کاری دەرەوەیان ئەنجامداوە و لە ماڵەکانیان نەماونەتەوە.

 

هاوسەرگیری یان ژیان لەگەڵ کەسێک پەیوەندی هەبوو بە کەمبوونەوەی چالاکییەکان بۆ ژنان بەڵام هۆی زیادبوونی چالاکییەکان بووە بۆ پیاوان، هەروەها ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیریان کردووە یان کۆرپەیان هەبووە کەمتر دەچوونە دەرەوە؛ هاوسەرگیری و منداڵ بە کردەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چالاکییەکانی پیاوان نەبووە، ئەم ئەنجامانە لەگەڵ ئەو دۆزینەوانەدا دەگونجێت کە بەرپرسیارێتی کارەکانی ماڵەوە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی دەکەوێتە ئەستۆی ژنان.

 

دوای گەیشتن بە تەمەنی کارکردن، پیاوان زیاتر لە ژنان دەچوونە دەرەوە و دەچوونە ناو هێزی کارەوە، لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی کارکردنی مرۆڤەکان بۆ ١٥ ساڵ، پیاوانی گواستەوە لە خوێندنەوە بۆ کارکردن، لە کاتێکدا ئەم گواستنەوەیە بۆ بەشێکی کەم لە ژنان ڕوودەدات. تەنها ٪٣٠ ی ئەو ژنانەی کە کاریان نەکردووە، ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم جارێک لە ماڵەوە چوونەتە دەرەوە، لەکاتێکدا ٪٨١ ئەو ژنانەی دەخوێنن یان کاردەکەن.